سێ شەممە, 01 ئاب 2017 10:40

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ قوربانییانی مانگی ته‌موزی ٢٠١٧ له‌ عیراق

به‌غداد،عیراق، ١ی ئابی ٢٠١٧:- به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)یه‌وه‌ تۆمار كراون، به‌ تێكڕایی له‌ مانگی ته‌موزی ٢٠١٧ به‌هۆی كاره‌ تیرۆریستییه‌كان و توندوتیژی و شه‌ڕی چه‌كدارییه‌وه‌ ٢٤١ مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و ٢٧٧ی تریش بریندارابوون.

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی بۆ مانگی ته‌موز (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) ٢٣٩ كه‌سه‌ و ژماره‌ی برینداره‌كانیش (كه‌ ئه‌ویش پۆلیس ناگرێته‌وه‌) ٢٧٣ كه‌سه‌.

له‌و ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگایه‌، ‌ ٢٣٣ مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی ١٢١ كوژراو و ١١٢ بریندار)‌ . دوای ئه‌و پارێزگای به‌غدا دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ ٣٨ كوژراو و ٨٥ بریندار و ئاماری پارێزگای ئه‌نباریش بریتییه‌ له‌ ٣٣ كوژراو و ٤٩ بریندار.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ یونامی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی ئه‌نباره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتوون ، پارێزگایه‌كه‌ ٨٢ قوربانی هه‌یه‌ ( ٣٣ كوژراو، ٤٩ بریندار). ئاماره‌كان تا رۆژی ٣١ی ته‌موز تازه‌كراونه‌ته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی كاره‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)ی كرد كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی كۆژان و مه‌ینه‌تییه‌كی زۆر بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌ تا دوا هه‌ناسه‌یان له‌ موسڵ و ساته‌وه‌ختی راگه‌یاننی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ له‌ ١٠ ته‌موزی ٢٠١٧دا ئه‌و رێكخراوه‌ خه‌ڵكیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار هێناوه‌.

به‌ڕێز كوبیش داوایه‌كه‌ی بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ شه‌ڕدا دووپات كرده‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ هێزه‌كانی عیراق ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی دوا هه‌ڵمه‌تیانن بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی تری عیراقیش له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی "له‌ كاتێكا كه‌ ده‌سخۆشی له‌ هه‌نگاویی مرۆیی هێزه‌كانی عیراق ده‌كه‌ین به‌ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان له‌ ناو جه‌رگه‌ی كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی موسڵدا، ئه‌وه‌ش پێویسته‌ كه‌ ئه‌و پاراستنه‌ درێژه‌ی پێ بدرێت و ببێته‌ كاری سه‌رلیست له‌ كرده‌ سه‌ربازییه‌كانی تریشدا".

روونكردنه‌وه‌: به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی رێگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕدا لێگیرابوو. ئاماره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ درابوون له‌ راپۆرتی قوربانیانی مانگی ته‌موزیشدا ئاماژه‌یان پێكراوه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئاماره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ره‌نگه‌ راستی و دروستی ژماره‌كان ده‌رنه‌خه‌ن به‌هۆی ناله‌باری باری ئه‌منیی و پچڕانی خزمه‌ته‌كانه‌وه‌. یونامی له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی كه‌ هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه.

هه‌روها یونامی چه‌ندان ژماره‌ی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییان وه‌رگرتووه‌ كه‌ باس له‌ مردنی چه‌ندان كه‌س ده‌كه‌ن به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی توندوتیژییه‌وه‌ له‌ كاتی جێهێشتی ماڵوحاڵیان وه‌ك به‌هۆی توشبوونیان به‌ چه‌كداران یان بێ ئاوی و بێ خۆراكی و یانیش نه‌بوونی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی پزیشكی بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتڕاستیان بكاته‌وه. له‌سه‌ره‌تای كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی موسڵ و ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا‌شه‌وه‌، یونامی چه‌ندان راپۆرتی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانی مه‌ده‌نی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ به‌ڵا نه‌یتوانی له‌ كاتی خۆیدا پشتڕاستیان بكاته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.

****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI