ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 06 ئاب 2017 09:35

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان له‌گه‌ڵ ژنانی سه‌ركرده‌ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌ گرنگ

به‌غدا، ٢ی ئابی ٢٠١٧:- نوسینگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان له‌ عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ژنانی سه‌ركرده‌ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ ٢ی ئابی ٢٠١٧ ئه‌نجامدا. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی هه‌رێمیی و وڵاتانی عه‌ره‌بیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان‌، به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ماجیری، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ عیراقه‌.

كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كه‌ هه‌لێك بوو بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و ته‌حه‌ددییانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ عیراق رووبه‌رووی ژنان و كچان ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی "پلانی ستراتیژیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان" بخاته‌ڕوو. نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌ش له‌ عیراق، خاتو دینا زۆربا، گرنگیی رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لە خستنه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دییانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی ژنان ده‌بنه‌وه‌ دووپات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌و توێژه‌ی كه‌ له‌ بارودۆخێكی هه‌ره‌ خراپدایه‌.

له‌ وته‌ی ده‌ستپێكیدا، به‌ڕێز ماجیری، وێڕای به‌زه‌قی باسكردنی گرنگیی هاوبه‌شكاریی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان، وتی "رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان پابه‌نه‌ده‌ به‌ پشتگیریكردنی مافه‌كانی ژنان له‌ عیراق له‌گه‌ڵ درێژه‌دان‌ به‌كاركردنیشی له‌ بواری كرده‌نیدا بۆ نه‌هێشتنی جیاكاریی دژی ژنان و كچان و هه‌ر‌وه‌ها بۆ به‌هێزكردنی ژنان و به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانیی جێنده‌ریش".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ١٤ رێكخراو به‌شدارییان كرد و دیدوبۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌ كاره ‌له‌پێشینه‌كان ئاڵوگۆڕكرد له‌ پێناو پته‌وكردنی یه‌كسانیی جێنده‌ری و پشتگیریكردن له‌ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانی ژنان.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌كه‌ به‌زه‌قی باسیان له‌و‌ رۆڵه‌ كرد كه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان ده‌یگێڕێت له‌ به‌تواناكردنی ژنان له‌رێگه‌ی به‌هێزكردنی توانا و پشتگیریی ستراتیژی بۆ رێكخراوه‌كانی ژنان بۆ پته‌وكردنی به‌شداریی و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و پشتگیریی به‌هێزكردنی ژنان له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ و رووبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ شێوازێكی توندوتیژی دژی ژنان و گه‌شه‌دان به‌ مافه‌كانی ژنان و فه‌راهه‌مكردنی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن له‌ عیراقدا. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، رێكخراوه‌كه‌ به‌شدرابووانی دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ پشتگیریكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی درێژه‌ی ده‌بێت و له‌چه‌قی كاره‌كانیشی ده‌بێت.

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان له‌ عیراق، خاتو دینا زۆربا ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 009647701929401