پێنج شەممە, 10 ئاب 2017 15:23

UNHCR ـی عیراق هاوکارییەکانی بۆ ئاوارە کانی شاری موسڵ زیاد دەکات

UNHCR ـی ئاژانسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، هاوکارییەکانی لەناو عیراقدا بەتایبەت بۆ خێزانەکانی ناو شاری موسڵ زیادکردووە، لەگەڵیشیاندا بۆ ئەو هەزاران ئاوارەیەی کە بەم دواییانە گەڕاونەتەوە شارەکە، دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی شەڕەوە لە شارەکە هەڵاتبوون.

UNHCR و ڕێکخراوی (Human Appealy) ـی هاوبەشی، لەمەوپێش کەرەستەکانی پەناگەیان بەسەر زیاتر لە (3,200) خێزان لە ناو شاری موسڵدا دابەشکردوون، کە بەشێکیان خێزانی ئاوارەی گەڕاوە و هەندێکیشیان ئەوانە بوون کە نەیانتوانیبوو ڕابکەن و هەر لە شارەکەدا مابوونەوە. هاوکارییەکان ئەمانە لەخۆ دەگرێ: کەرەستە پێویستەکانی پەناگەی کات و ساتی لێقەوماوی و، کەلوپەلەکانی گرتن و داخستنی دەلاقە و کەلەبەرەکان، بۆ ئەوەی خەڵکەکە بتوانن بەهۆی ئەو کەلوپەلانەوە بڕێك نۆژەنکردنەوە و چاکسازیی بنەڕەتی و پێویست بۆ بینا نیمچە کاول یاخود تەواونەکراوەکان بەئەنجام بگەیەنن و بتوانن ژیانیانی تێدا بگوزەرێنن.

پلانەکە وایە کە ئەو جۆرە کەلوپەلانەی ئاماژەیان پێدرا بەسەر کۆی گشتیی (36,000) خێزاندا دابەش بکرێن.

دوره ی، پیاوێکی گەڕەکی (مەئمون) ـی خۆرئاوای موسڵ که یارمه تی پی په خشراوه گوتیان "له خانوه که ماندا په نجه ره کان هه مووی شکاون، له به ر ئه وهۆیه په نچه ره کانمان داپۆشیوه به راخه ر له به ر تایبه تمه ندی خێزانی و خۆ پاراستن له گه رمای تیشکی خۆر. هه روه ها به شیك له ده رگاکانی ماله وه یان چاک کردۆته وه به یارمه تی ئه و که لووپه لانه ی پێان به خشراوه"

تا ئێستا زیاتر لە (%90) ـی ئەو خێزانانەی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە خۆرهەڵاتی موسڵیان جێهێشتبوو، گەڕاونەتەوە شارەکە. بەڵام لە خۆرئاوای موسڵ، کە زۆر بە فراوانی کاول بووە و تا ئاستێکی بەرز بە جۆرەکانی تەقەمەنی پیس بووە، دۆخەکە ئاڵۆزترو خراپترە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆی (54) ناوچە و گەڕەکی نیشتەجێبوون لە کەرتی خۆرئاوای موسڵدا، (15) ناوچە بە قورسی و (23) ناوچە نیوە بە نیوە و (16) ش بە سووکی تووشی وێرانبوون هاتوون. سەرباری ئەو هەموو کاولبوون و وێرانکارییە، مەترسی پاشماوە و ماددە تەقەمەنییەکانیش لەو لاوە بوەستێ.

هۆڤیگ ئێتیێمێزیان، سەرۆکی ئۆفیسی موسڵی UNHCR، کە هەفتەی ڕابردوو لە چەندان گەڕەکی خۆرئاوای شاری موسڵ لە خەمڵاندنەکانی تایبەت بە پەناگەکان بەشداری کرد، لەم بارەوە گوتی: "خەڵکی شارەکە پێویستیان بە هەموو جۆرەکانی کۆمەك و هاوکاری هەیە. بەڵام لە ئێستادا بارودۆخی پەناگە بە شێوەیەکی تایبەت زۆر خراپە."

هاوشان لەگەڵ دابەشکردنی یارمەتییەکانی تایبەت بە پەناگە، UNHCR لە ماوەی ڕابردوودا خەریکی دابەشکردنی پارەی کاشیش بەسەر بەشێك لە شکستبارترین و لێقەوماوترین خێزانەکاندا بووە. تا ئێستا نزیکی (700) خێزان بە پارەی کاش هاوکاری کراون و ئامانجیش ئەوەیە کا تا مانگی ئەیلوول پارەی کاش بۆ (3,000) خێزان دابین بکرێ.

خێزانەکان لە ڕێگای بەکارهێنانی سیستەمی تەحویلکردنی پارە بە مۆبایل، هەر یەکەیان تەنیا یەك جار بڕی (400 دۆلار) کە دەکاتە (486,000 دیناری عیراقی) پێدەدرێ. بەکارکردن لەگەڵ (زەین کاش)، خێزانەکان سیم کاردی بێ بەرامبەریان پێ دەدرێ و بەمەش تەواو ئازاد دەبن لەوەی لە کوێ و چۆن پارە کاشەکانیان لە ڕێگای مۆبایلەکانیانەوە وەربگرن.

هەندێك لە خێزانە زۆر شکستبار و لێقەوماوەکان تا ماوەی سێ مانگ هاوکاریی پارەی کاشیان پێ دەبەخشرێ، ئەمەش یارمەتییان دەدات کرێکانیانی پێ بدەن و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی وەك خۆراك و کەلوپەلەکانی دیکەی پێ بکڕن.

ئەم سیستەمی پارە دابەشکردنە لە ڕێگای مۆبایلەوە بە پارەبەخشینێکی میهرەبانانە لەلایەن (DFID)، وەزارەتی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی حکومەتی بەریتانییەوە پاڵپشتی دەکرێ.

بڕونۆ گێدۆ، نوێنەری UNHCR ـی عیراق، گوتی: "ڕاددەی وێرانکارییەکە زۆر بەرزە، و بەمەش چەرمەسەرییەکانی ئەو خەڵکە سڤیلەی کە کاریگەریی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان کەوتۆتە سەر تا کاتێکی داهاتوو بەردەوام دەبێ." "ئێمە پاڵپشتی خێزانە زۆر شکستبارەکان، کە پێویستیان بە پەناگە و پارەی کاشە، دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانن بە زووترین کات بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان و لەسەر پێی خۆیان بوەستنەوە."

گێدۆ بەردەوام بوو و گوتی: "لەگەڵ ئەوەشدا، ئاشکرایە کە UNHCR پێویستی بەوە دەبێ کە تا کاتێکی داهاتوو پەناگە و کۆمەك بۆ هەزاران لەو خێزانانە لەناو کامپەکاندا دابین بکات. خەڵك پێویستیان بەوەیە دڵنیا بکرێنەوە لەوەی شوێنی گەڕانەوەیان هێمنی و ئاسایشی تێدا بەرقەڕارە و پەناگە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانیشی تێدا بەردەستن، بۆ ئەوەی بتوانن دەست بە دووبارە بووژاندنەوەی ژیانیان بکەن."

بۆ زانیاریی زیاتر:

کاڕۆڵێن گڵەك (بەغداد) ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. +964 780 920 7286
ئەمیرە عبدالخالق (هەولێر) ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. +964 772 616 27 39
سەیف ئەلتەتووز (بەغداد) ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. +964 780 195 8468

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.