دوو شەممە, 28 ئاب 2017 10:02

جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین: به‌شداربوون له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی گه‌نج له‌عیراق بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی، دوور له‌ بنه‌ما مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و دابه‌شبوونه‌كانی تر، زۆر گرنگه‌ گرنگ

به‌غدا، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین راسپارده‌ كۆتاییه‌كانی دیداره‌كانی گه‌نجانی "عیراق :گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" سه‌باره‌ت به‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی، كه‌ پێشتر له‌مساڵدا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا ئه‌نجام درابوون، پێشكه‌ش به‌ موحه‌ممه‌د سه‌لمانی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ پێشتر به‌شداری دیداره‌كانیان كردبوو ‌ئاماده‌بوون.

به‌ڕێز بوستین جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێكردنی راسپاره‌ده‌كان كرده‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ ده‌نگی گه‌نجانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تیش گه‌نجانی عیراق و ئاواته‌كانی چین و توێژێكی زۆری كۆمه‌ڵگای عیراق بۆ قۆناغی دوای داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) . ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداریپێكیردنی گه‌نجانیش كرده‌وه‌ دوور له‌ بنه‌مای مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و دابه‌شبوونی تر كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی زۆر گرنگه‌ چونكه‌ پێویسته‌ ده‌نگی گه‌نج له‌ راوێژه‌ سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئاینده‌ی عیراقه‌وه ‌بگه‌یه‌نرێت و به‌هه‌ند وه‌ر بگیرێت.

دیداره‌كانی گه‌نجانی یونامی كه‌ به‌هاوكاریی رێكخراوای ئه‌مه‌لی عیراقی و كۆمیسیۆنی ئاشته‌وایی نیشتمانی ئه‌نجام درابوون به‌ كۆنفرانسێكی نیشتمانی له‌ مانگی ئایاری ٢٠١٧دا كۆتاییان پێهات كه‌ تێیدا هه‌موو راسپارده‌كانی ئه‌و ٧ دیداره‌ی پێشتر یه‌كخران.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوستین ئاماده‌یی یونامیشی بۆ درێژه‌دان به‌ به‌شداری خۆی له‌گه‌ڵ گه‌نجان نیشاندا بۆ به‌شداریپێكردنی چالاكانه‌یان له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ عیراق.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.