ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 05 ئەیلول 2017 09:20

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی ئابی ٢٠١٧

به‌غدا،عیراق ١ی ئه‌یلوی ٢٠١٧- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئابی ٢٠١٧دا ‏روویانداوه‌، 125 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و 188 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.‎



ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی بۆ مانگی ئاب (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) 116 كه‌سه‌ و ژماره‌ی برینداره‌كانیش (كه‌ ئه‌ویش پۆلیس ناگرێته‌وه‌) 181 كه‌سه‌.
له‌و ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگای به‌غدا، كه‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگایه‌، ‌ 180 مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی 45 كوژراو و 135 بریندار)‌ . دوای ئه‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ 36 كوژراو و 18 بریندار و ئاماری پارێزگای سه‌لاحه‌دینیش بریتییه‌ له‌ 4 كوژراو و 24 بریندار.
یونامی نه‌یتوانی ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌ربگرێت.
لای خۆشیه‌وه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی به‌ ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ كرد وتی " تیرۆریستانی داعش بێڕێزیه‌كی ڕه‌هایان به‌رامبه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان نیشان دا ، ‌ تیرۆریستان بێ شه‌رمانه و به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه‌ ئامانج ، نوێترینیان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ به‌غدا بوو ، مه‌به‌ستیان له‌م كرده‌وانه‌ش تۆڵه‌ كردنه‌وه‌یه‌ له‌م تێكشكاندنه‌كانیان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ كاتێك ته‌له‌عه‌فه‌ریان له‌ ژێر كۆنترۆڵ نه‌ما . سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئارامی و خۆڕاگری گه‌لی عیراق ئامانجی تیرۆریستان له‌تێكشكاندی یه‌كریزییان له‌گۆڕ نا .

روون كردنه‌وه: به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی رێگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕدا لێگیرابوو. هه‌ر بۆیه‌ ئاماره‌كانی ره‌نگه‌ راستی و دروستی ژماره‌كان ده‌رنه‌خه‌ن به‌هۆی ناله‌باری باری ئه‌منیی و پچڕانی خزمه‌ته‌كانه‌وه‌. یونامی له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی كه‌ هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه.
هه‌روها یونامی چه‌ندان ژماره‌ی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییان وه‌رگرتووه‌ كه‌ باس له‌ مردنی چه‌ندان كه‌س ده‌كه‌ن به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی توندوتیژییه‌وه‌ له‌ كاتی جێهێشتی ماڵوحاڵیان وه‌ك به‌هۆی توشبوونیان به‌ چه‌كداران یان بێ ئاوی و بێ خۆراكی و یانیش نه‌بوونی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی پزیشكی بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتڕاستیان بكاته‌وه. له‌سه‌ره‌تای كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی موسڵ و ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا‌شه‌وه‌، یونامی چه‌ندان راپۆرتی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییانی مه‌ده‌نی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ به‌ڵا نه‌یتوانی له‌ كاتی خۆیدا پشتڕاستیان بكاته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.
یونامی بۆ ئه‌م مانگه‌ نه‌یتوانی ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌ربگرێت

****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI