دوو شەممە, 18 ئەیلول 2017 09:44

گفتوگۆكانی مێزگردی یونامی سه‌رتاسه‌ری عیراق " ئاشته‌وایی نیشتمانی : ئاسۆكان و به‌ربه‌سته‌كان" له‌ كه‌ربه‌لا ده‌ستی پێكرد گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

كه‌ربه‌لا ، عیراق – نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) له‌ كۆششه‌كانی بۆ یته‌وكردن و پێشوه‌چوونی وتوێژی سیاسییانه‌ی گشتگیر و ئاشته‌وایی نیشتمانی ، له رۆژی شه‌ممه‌ ،‌ 16 ی ئه‌یلولی 2017 له‌ شاری كه‌ربه‌لا، یه‌كه‌مین زنجیره‌ی كۆبووه‌نه‌كانی مێزگردی گفتوگۆكانی سه‌رتاسه‌ری عیراق ، له‌ نێوان سه‌ركرده‌ سیاسی و ئایینی و هۆزه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ نێوان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمیستان و كه‌سانی كاریگه‌ر به‌ست .

ئامانج له‌م مێزگردانه‌ خوڵقاندنی ژینگه‌یه‌كی له‌باره‌ بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌ عیراق و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانه‌ ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بازنه‌ جیاوازه‌كان یانیش له‌ پاشخانی ئیتنی جیاواز و یانیش ئه‌وانه‌ی تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر مێزێك بۆ به‌شداری پێكردنیان له‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ، به‌ پێدانی زانیاری پێیان و گوێگرتن له‌ بیروڕاكانیان بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كۆششه‌كانی ئاشته‌وایی هه‌ماهه‌نگی تێداكراوه‌ و یه‌كخراوه‌ له‌ میانه‌ی ژماره‌یه‌كی فراوانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌ عیراقیه‌كان .

گفتوگۆكانی مێزگرده‌ به‌ ناونیشانی " ئاشته‌وایی نیشتمانی : ئاسۆكان و به‌ربه‌سته‌كان" ه‌ و یونامی به‌ هاوكاری لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی سه‌ر به‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌نته‌ری رافیده‌ین بۆ دیالۆگ رێكخراوه‌. تێچووی دارایشی له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی هۆڵه‌ندا و ئه‌لمانیا بۆ دابین كراوه‌ . ئه‌م مێزگردانه‌ له‌ چوار مانگی دادێ له‌ نۆ شوێن له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌به‌سترێت .

له‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین مێزگرد كه‌ 40 كه‌سی په‌یوه‌نداری كۆكردبۆوه‌ ‌ بریتی بوون له‌ سه‌ركرده‌ سیاسسیه‌كان و ئایینیه‌كان و هۆزه‌كان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمیستان له‌ هه‌ردوو پارێزگای كه‌ربه‌لا و بابل ، به‌ڕێز جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ به‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق بۆ كاروباری سیاسی به‌ڕێز جۆرجی بوستین گرنگی گفتوگۆی بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشته‌وایی دووپات كرده‌وه‌ .

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێزیان وتی " ئاشته‌وایی زۆر پێویسته‌. باوه‌ڕی قوڵی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاشته‌وایی چاره‌سه‌ری پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌كات. ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی گفتوگۆی راشكاوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی تێگه‌یشتنه‌كانمان و ژیری زیاتر به‌ پرۆسه‌كه‌ ببه‌خشێت"

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.