ئەم پەڕەیە چاپ بکە
هەینی, 22 ئەیلول 2017 16:45

لێدوانی ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی عیراق

٢١ی ئەیلول ٢٠١٧: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆیان لەمەڕ ئەگەری کاریگەری خراپی پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەربڕی کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

ئەندامانی ئەنجومەن پێیان وایە کە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە لەکاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش هێشتا بەردەوامن – کە تیایدا هێزە کوردییەکان ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان بینیوە- ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی ناوەخۆیی بەشێوەکی سەلامەت و ئارەزوومەندانە.

ئەندامانی ئەنجومەن دووپاتی ڕێزگرتنی شکۆ و یەک پارچەیی و یەکگرتوویی عیراقیان کردەوە و داوایان کرد کە هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاساکانی دەستووری عیراقی چارەسەر بکرێن لەڕێگەی دیالۆگی تۆکمە و یەکتری قبووڵکردن و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە پشتگیری بکرێت. ئەندامانی ئەنجومەن ئامادەیی پشتگیری تەواویان بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشاندا بۆ ئاسانکردنی دەرفەتی دیالۆگ لەنێوان پێکهاتە عیراقییەکان.