یەک شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2017 13:57

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی ئەیلول ٢٠١٧. نوێنه‌ری تایبه‌ت داوا له‌ عیراقیه‌كان ده‌كات یه‌كگرتوو بن له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش بێ به‌لاڕێدا بردن

‏ به‌غدا،عیراق ١ی تشرینی یه‌كه‌م ٢٠١٧- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلول ٢٠١٧دا ‏روویانداوه‌، 203 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و 389 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.‎

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) 196 كه‌سه‌ و ژماره‌ی برینداره‌كانیش (كه‌ ئه‌ویش پۆلیس ناگرێته‌وه‌) 381 كه‌سه‌. ١٠ له‌ كوژراوه‌كان بیانی بوون.

له‌و ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگای به‌غدا، كه‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگایه‌، ‌ 194 مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی 37 كوژراو و 157 بریندار)‌ . دوای ئه‌و پارێزگای زیقار دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ 82 كوژراو و 93 بریندار و ئاماری پارێزگای ئه‌نباریش تا 29ی ئه‌یلول بریتییه‌ له‌ 20 كوژراو و 46 بریندار. ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئه‌نبار یونامی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌ریگرتووه.

لای خۆشیه‌وه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش وتی "ئازار چه‌شتنی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی سڤیل به‌ توندی ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای تێكشكاندیان له‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ تیرۆرستانی داعش توانای لێدانیان ماوه‌".

هه‌روه‌ها وتیشی " له‌ تاكه‌ هێرشێكدا له‌ 14ی ئه‌یلول ، تیرۆرستانی داعش توانیان نزیكه‌ی 200 كه‌س بكوژن یان بریندار كه‌ن كه‌ زیاره‌تكاری بیانیشیان تێدا بوو له‌ ناسریه‌ له‌ پارێزگای زیقار له‌ باشوور . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تیرۆریستانی داعش تا ئێستا وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ توندی رووبه‌رووی نه‌بنه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات ، وه‌ك پرسێكی هه‌ره‌ له‌ پێش و بێ به‌ لارێدا براو و بێ په‌رش كردنی كۆششه‌كان كه‌ ده‌بێته‌ راكێشانی سه‌رنجه‌كان بۆ شوێنی تر. "

به‌ڕێزیان له‌ به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتی " هێرشه‌كانی له‌م جۆره‌ ده‌بێته‌ بانگه‌وازێگ بۆ گشت عیراقیه‌كان بۆ لادانی ناكۆكییه‌كانیان له‌ لایه‌ك ، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م ناكۆكیانه‌ گه‌وره بن و ره‌گیشیان داكوتابێ و هه‌روه‌ها بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن له‌ جه‌نگی دژ به‌ داعش . تیرۆرستانی داعش ، كه‌ وا خه‌ریكه‌ له‌ خاكی عیراق كۆتاییان بێ به‌ هۆی یه‌كخستنی كۆششه‌كانی گشت هێزه‌ عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ و خۆبه‌خشه‌ ناوخۆیی و هۆزه‌كان ، له‌ هه‌وڵدان بۆ قۆستنه‌وه‌ی گشت ده‌رفه‌ت و ناكۆكی و جیاوازییه‌كان سوود وه‌رگرتن لێی بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ ژیاندا له‌م ناوچه‌یه‌ و وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌ تیرۆریستیه‌ جیهانییه‌كه‌ی . تا ئێستاش به‌گژداچوونه‌وه‌ی داعش و تێكشكاندنی كاری هه‌ره‌ له‌ پێشینه‌یه و ده‌بێت گشت عیراقییه‌كان یه‌كگرتوو بن و له‌ پشت هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان بوه‌ستن و جه‌خت له‌ سه‌ر له‌ناوبردنی ئه‌م دوژمنه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز جیاوازی له‌ نێوان هیچ ناوچه‌ و مه‌زهه‌بێك نه‌كردووه‌ و له‌ بۆسه‌دایه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وڵات. "

روون كردنه‌وه: به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی رێگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕدا لێگیرابوو. هه‌ر بۆیه‌ ئاماره‌كانی ره‌نگه‌ راستی و دروستی ژماره‌كان ده‌رنه‌خه‌ن به‌هۆی ناله‌باری باری ئه‌منیی و پچڕانی خزمه‌ته‌كانه‌وه‌. یونامی له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی كه‌ هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه. سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ‏ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌رگیراوه‌ و له‌وانه‌شه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌ وردی گوزارشت له‌ ژماره‌ی ‏قوربانیانی ئه‌م ناوچانه‌ نه‌كات به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان .

هه‌روها یونامی چه‌ندان ژماره‌ی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به‌ قوربانییان وه‌رگرتووه‌ كه‌ باس له‌ مردنی چه‌ندان كه‌س ده‌كه‌ن به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی توندوتیژییه‌وه‌ له‌ كاتی جێهێشتی ماڵوحاڵیان وه‌ك به‌هۆی توشبوونیان به‌ چه‌كداران یان بێ ئاوی و بێ خۆراكی و یانیش نه‌بوونی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی پزیشكی بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتڕاستیان بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.


***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI