دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017 14:15

خولی ڕاهێنانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) بۆ مامۆستایان لە هەرێمی کوردستانی عیراق گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەولێر/سلێمانی، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ - ئۆفیسی هەرێمی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی)، هەڵسا بە ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی مامۆستایان بۆ ووتنەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قوتابخانەکان

خولی ڕاهێنانەکە، وەکو بەشێک لە زنجیرەی چالاکییەکانی بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، هەڵسا بە فەراهەمکردنی پاڵپشتیی تەکنیکیی و بەهێزکردنی تواناکان، لەنێوان ڕۆژانی ١٦-١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا ٢٥ مامۆستای وانەکانی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئایینی و مافەکانی مرۆڤ لە قوتابخانە ئامادەیییەکانی دەڤەری گەرمیان (کەلار و کفری و خانەقین) بەشداربوون.

ئامانجی خولی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە بەرەوەپێشبردنی تواناکانی مامۆستایان دەربارەی چەمکەکانی مافەکانی مرۆڤ و گەشەسەندنەکانیی و مافەکانی ژنان و مافەکانی منداڵان و ڕێگاکانی وانەووتنەوە، هەروەها چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەو وانانەی بەها و پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ لەخۆدەگرێت.

ئەم خولە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ڕاهێنانەکانی مامۆستایان، 'کۆرسی ڕاهێنان دەربارەی لایەنە تەکنیکی و سەرەکییەکانی تایبەت بە پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ' لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، بەڕێوەچوو. ڕاهێنانەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕێکخراوی یونۆپس و یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدرا.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2017 09:58
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.