به‌غدا،عیراق ١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧- به پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه ، له ده‌ره‌نجامی كرده‌وه توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا روویانداوه، 114 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و 244 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م (كه پۆلیس ناگرێته‌وه) 109 كه‌سه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش (كه ئه‌ویش پۆلیس ناگرێته‌وه) 237 كه‌سه.
له‌و ژماره‌یه له پارێزگای به‌غدا، كه به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگایه، 177 مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی (38 كوژراو و 139 بریندار) . دوای ئه‌و پارێزگای ئه‌نبار دێت كه ئاماره‌كانی برتییه له 36 كوژراو و 55 بریندار و ئاماری پارێزگای كه‌ركوكیش بریتییه له 18 كوژراو و 33 بریندار. ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئه‌نبار یونامی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ریگرتووه و تا ٣١ی تشرینی یه‌كه‌مه .
روون كردنه‌وه: به شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی رێگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا لێگیرابوو. هه‌ر بۆیه ئاماره‌كانی ره‌نگه راستی و دروستی ژماره‌كان ده‌رنه‌خه‌ن به‌هۆی ناله‌باری باری ئه‌منیی و پچڕانی خزمه‌ته‌كانه‌وه. یونامی له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی كه هه‌ندێك له رووداوه‌كان به شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه. سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌رگیراوه و له‌وانه‌شه ئه‌م ژمارانه‌ی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه وه‌رگیراوه به وردی گوزارشت له ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ناوچانه نه‌كات به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان .
هه‌روها یونامی چه‌ندان ژماره‌ی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به قوربانییان وه‌رگرتووه كه باس له مردنی چه‌ندان كه‌س ده‌كه‌ن به‌هۆی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی توندوتیژییه‌وه له كاتی جێهێشتی ماڵ‌وحاڵیان وه‌ك به‌هۆی توشبوونیان به چه‌كداران یان بێ ئاوی و بێ خۆراكی و یانیش نه‌بوونی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی پزیشكی بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتڕاستیان بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته به لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١