ئەم پەڕەیە چاپ بکە
شەممە, 09 کانونی یەکەم 2017 09:22

کۆرسێکی ڕاهێنان لەسەر فێرکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ مامۆستایان لە هەرێمی کوردستانی عیراق گرنگ

دهۆک 7ی کانونی یەکەمی 2017- پتەوکردنی هۆشیاری لە بواری مافەکانی مرۆڤدا لە هەرێمی کوردستانی عیراق تەوەری سەرەکیی ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژی بوو بۆ 24 مامۆستای ناوەندی لە دهۆک.



ئەم ڕاهێنانەی کە لە 3 بۆ 5ی کانونی یەکەم ئەنجامدرا چوارەم ڕاهێنان بوو لەم زنجیرە ڕاهێنانەی کە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق ڕێکی دەخات بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق و هاوکاری ماددی حکومەتی فلامەندیەوە.

Human Rights Education training for teachers in Kurdistan Region of Iraq2لە ڕاهێنانەکەدا زیاتر جەخت لەسەر پێشخستنی کارامەیی مامۆستاکان کرایەوە وە زیاتریش ئەوانەی کە پەوەستن بە چەمک و زاراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، وەکو مافەکانی ئافرەتان و منداڵان، ئەمە جگە لە شێوازەکانی وانە ووتنەوەو ئامادەکردنی وانەکان دەربارەی بەهاو پڕەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ. بەشداربووەکان کە هەشتیان ئافرەت بوون لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆکەوە هاتبوون بەشداربوون لە پێشخستن و ووتنەوەی وانە لەسەر ئەم بابەتانە.

بەڕێز عمر علی تەها، بەڕێوبەری گشتی پەروەردە لە پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە ڕاهێنانانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ قوتابیەکان بۆ ئەوەی زیاتر ئاگادار بن لە بەهاو پڕەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ.

ئەمەو نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ بەنیازە بەردەوام بێت لە بەرنامەکانی ڕاهێنان بۆ " ڕاهێنانی ڕاهێنەران" لە داهاتوێکی نزیکدا.

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١