یەک شەممە, 20 ئایار 2018 08:44

نوسینگەى مافەکانى مرۆڤ لە ێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکارى کردنى عیراق هەڵسا بە رێکخستنى یەکەم وۆرک شۆپ لە پارێزگاى هەڵەبجە گرنگ

هەڵەبجە، عیراق، 13-15 آیار 2018 – چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ و ستافى رێکخراوە ناحکومیەکان لە پارێزگاى هەڵەبجە تەواو بوون لە بەشدارى کردن لە خولێکى راهێنان لە ژێر ناونیشانى " میکانیزمەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ" کە رێکخرابوو لە لایەن ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکارى کردنى عیراق (یۆنامى) بە هەمئاهەنگى لەگەڵ رێکخراوى نوێ لە هەڵەبجە. خولى راهێنانەکە بەشێکە لە زنجیرەى چالاکیەکانى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ بۆ پاڵپشتى کردن لە رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و دام و دەزگاکانى هەرێم کە کاردەکەن لە بوارى پاراستن و پەرەپێدانى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان.

راهێنانەکە تیشکى خستە سەر ناساندنى رێکخراوە ناحکومیەکان بە میکانیزمە جیاجیاکانى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ و هەروەها چۆن ریکخراوە ناحکومیەکان ئەتوانن هەمئاهەنگ و هاریکار بن لەگەڵ ئەم میکانیزمانە ، بۆنمونە، ئاڵ و گۆڕکردنى راپۆرتەکان لە بارەى پرسە جیاجیاکانى مافەکانى مرۆڤ .

تێگەیشتنى بەشداربوان کرد لە بارەى گرنگترین پرینسپەکان و چوارچێوەى یاسایى و توانا بنەڕەتیەکان و لە نێویشیاندا نێردەکانى گەڕان بەدواى راستیەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیان و نووسینى راپۆرتەکان.

وە راهێناکە لە لایەن کارمەندانى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پێشکەش کران.

لەم راهێنانەدا نوێنەرانى 28 رێکخراوى ناحکومى کە ( 15 ژن و 13 پیاو) بوون بەشداریان کرد.

بەشداربوو قەیسەر رحمان ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراوى نوێ ئاماژەى بەوەدا کە ئەم راهێنانە یەکەم راهێنانە لە چەشنى خۆى کەلە هەڵەبجە ئەنجام بدرێت لە بوارى پاراستن و پەرەپێدانى مافەکانى مرۆڤ بۆ رێکخراوە ناحکومیەکانى وە ووتى هەڵەبجە دەمێکە لە چاوەڕوانى ئەم دەرفەتەیە.

بەرَێز قەیسەر زیاتر ئاماژەى بەوەدا کە " دەستپێشخەریەکەى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە یۆنامى بۆ رێکخستنى ئەم خولەى راهێنان لە کاتێکى گونجاو بوو.راهێنانەکە ئیجگار سوودبەخش بوو لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنانى میکانیزمەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ، وە دەرەفەتێکى فێربوونى زۆرباشیش بوو چونکە ئەو بابەتانەى کە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا تا رادەیەکى زۆر هەموویان بابەتى نوێ بوون بۆ بەشداربوەکان . ناسینى میکانیزمەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ لەلایەن رێکخراوە ناحکومیەکانى هەڵەبجە و لە خۆگرتنیان بەکارهێنانى ئەم میکانیزمانە" پرسێکە ناکرێ پشت گوى بخرێت بۆ چەککردنى کارمەندانى رێکخراوە ناحکومیەکان بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانى مافەکانى مرۆڤ ".

هاژە ئەحمەد عوسمان، بەشداربوویەکى تر بوو، لە لێدوانێکدا ئاماژەى کرد کە ژمارەیەکى زۆر چالاکوان لە پارێزگاى هەڵەبجە هەیە ، بەڵام لە بارودۆخێکى ناهەمواردان، چونکە دەرفەتى بەشدارى کردن لە راهێنانەکان زۆر کەمە لە شارى هەڵەبجە، هەروەها ووتى "لەوانەش گرنگتر ئەوەیە کە ، ئەو چالاکیانەى کە لە هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت زیاتر لە سەر ئاستێکى نێوخۆیین ، بەڵام ئەم خولە کە تایبەت بوو بە میکانیزمەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ لەسەر ئاستێکى نێودەوڵەتى بوو، کە ئەمەش هەنگاوێکە هەڵەبجە زۆر پێویستى پێ بوو".

ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ ئەم دەرفەتەى قۆستەوە بۆ دابەشکردنى 60 دانە لە پەرتووکى 9 پەیماننامە بنەڕەتیە نێودەوڵەتیەکاانى مافەکانى مرۆڤ بە زمانى کوردى بەسەر بەشداربووانى خولى راهێنانەکە.


***
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.