پێنج شەممە, 24 ئایار 2018 22:55

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدانەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغداد دەکات

بەغدا، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بە توندی ئیدانەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی شاری بەغدای کرد کە لە رۆژی چوارشەممەی ٢٣ی ئایاردا ڕوویدا.

بەڕێز کوبیش وتی:" ئەم هێرشە کە هاوڵاتییانی مەدەنی بێتاوانی کردبووە ئامانج کاری ترسنۆکەکانە کە هیچ ڕێزێکیان بۆ ژیانی مرۆڤەکان مانگی پیرۆزی رەمەزان نییە. پێویستە هەموو عیراقییەکان یەکبگرن بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو جۆرە کارە قێزەوەنانە لە ڕێگەی بەیەکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسە دیموکراسییەی کە بەسەختی بەدەستیان هێناوە."

بەڕێز کوبیش هەروەها وتی: " پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی کوژراوەکان دەکەم و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم."

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.