شەممە, 09 حوزەیران 2018 16:09

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تەقینەوەکەی کەرکوک دەکات

بەغدا، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەکەی کرد کە لە درەنگانێکی رۆژی هەینی لە کەرکوک ڕوویدا.

بەڕێز کوبیش وتی:" ئەمە هێرشێکی ترسنۆکانەی دیکەیە بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی بێتاوان کە سەرقاڵی جێبەجێکردنی کاروباری مانگی رەمەزان بوون".

بەڕێزیان هەروەها وتی:" ڕوون و ئاشکرایە کە ئەوانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانەیان ئەنجامداوە هیچ ڕێزێکیان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان نیە، کە خۆی لە خۆیدا ئەو مانگە پیرۆزە مانگی ئاشتی و دڵخۆشییە".

بەڕێز کوبیش هەروەها وتی:" هاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی ئەو قوربانییانە دەربڕم کە گیان لەدەست داوە و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".


***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.