سێ شەممە, 12 حوزەیران 2018 02:51

لێدوانی ڕۆژنامەوانی دوای پەرەسەندنەکانی ئەمدواییەی پەیوەنددار بە هەڵبژاردنەکان

بەغدا، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ – دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایار و لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە، بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان:

"داوا لە دەستەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی عیراقی دەکات کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوە و دادبینی بۆ هەموو سکاڵاکانی سەبارەت بە ساختەکاری و توندوتیژییەکانی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بۆ پەرەپێدان بە پاکی پرۆسەی هەڵبژاردن و شەرعیەتی ئەنجامەکانی بەپێی یاساکان و دەستووری عیراقی،

هەروەها بەڕێزیان داوا لە لایەنە سیاسییەکان و لایەنگرانیان دەکات کە ئاشتی بپارێزن و بەردەوام پابەندی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن بن بە پێی ڕێکارە یاساییەکان،

داوا لە سەرکردە دەستووری و سیاسیی و پێکهاتەکان دەکات پێکەوە کاربکەن بۆ پاڵپشتیکردن لە هەنگاوەکانی وەڵامدانەوەی سکاڵا پەیوەنددارەکان بە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پشتگیریکردن لە پرۆسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و کاروباری سیاسی،

داوا لە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان و دەستەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دەکات کە هەموو هەنگاوێکی گونجاو بنێن بۆ پاراستنی کەلوپەلەکانی هەڵبژاردن، بە تایبەتی لەم ڕووداوەی ئەم دواییە کە بووە هۆی بەرکەوتنی هەندێ لە کۆگاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن."

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق هەمیشە ئامادەیە و بەردەستە بۆ درێژکردنی دەستی یارمەتی سەبارەت بە پێدانی ئامۆژگاری تەکنیکی زیاتر و هاوکاریکردنی دەستەکانی هەڵبژاردن بە گوێرەی داواکاریەکان.

***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.