پێنج شەممە, 14 حوزەیران 2018 22:20

پیرۆزبایی بەڕێز کوبیشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراقییه‌كان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌

به‌غدا،١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانان و ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق ده‌كات و هیوای ئاشتی و خوشگوزه‌رانیشیان بۆ ده‌خوازێت.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "جه‌ژنی ره‌مه‌زان كاتی خوشی ده‌ربڕین و ئاهه‌نگگێڕانه‌ به‌و پێیه‌ی موسڵمانان كۆتایی به‌ رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌هێنن."

ئه‌و له‌ كۆتاییدا وتی " له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا هیوای كاتێكی خۆش بۆ هه‌موو موسڵمانان بە تایبەتی و ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق بەگشتی ده‌خوازم."

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.