پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 15:37

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چوارچێوەی "به‌رنامه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ و بووژانه‌وه"دا‌ چالاكییه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات گرنگ

به‌غدا، ١٩ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨- له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ وڵاتی عیراق و هاوبه‌شكارانی په‌ره‌پێدان سه‌باره‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی چالاكییه‌كان له‌ چوارچێوەی به‌رنامه‌ی " هه‌ڵسانه‌وه‌ و بووژانه‌وه"دا‌، ستراتیژێكی گرنگ بۆ گواستنه‌وه‌ی كاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جەختکردنی چڕ لەسەر بواری‌ مرۆیی و دواییش ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی سه‌قامگیركردنه‌وه‌ بۆ كاری هه‌ڵسانه‌وه‌ و ئاودانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان خرایه‌ ڕوو.



له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێڕای خستنه‌ڕووی كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پلانی ئێستا و هه‌وڵه‌ داڕێژراوه‌كانی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی " هه‌ڵسانه‌وه‌ و بووژانه‌وه"دا، خاتو مارتا روداس، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ زه‌قی باسی له‌ چالاكییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كرد بۆ به‌خێرایی ئه‌نجامدانی ره‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌قامگیردن كه‌ ئه‌مه‌ش‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵك به‌ چاوی خۆیان له‌ ژیانی رۆژانه‌یاندا باشبوونه‌كان له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ببینن له‌جیاتی چاوه‌ڕێكردن بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ چاكسازییه‌ پێكهاته‌ییه‌كاندا."

ئه‌و خاتوونه‌ ، كه‌ هاوكات هه‌ماهه‌نگی نشینكردن و مرۆیی و نوێنه‌ری نشینگه‌شه‌ له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان (یو ئین دی پی )، هیوای به‌گه‌ڕخستنی ٩٤٣ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی خواست بۆ جێبه‌جێكردنی ٦١ پرۆژه‌كه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌.

چه‌قی قورسایی پرۆژه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی مه‌ینه‌تبار و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌یە بۆ حكومه‌ت و بووژانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ مه‌ترسی هه‌ره‌زۆری توندوتیژییان له‌سه‌ره‌ و به‌ره‌وپێشبردنی به‌شداریی سیاسی و یه‌كڕیزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی گشتگره‌.

پرۆژه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ بنیات نراون كه‌ له‌لایه‌ن هاوبه‌شكاره‌ مرۆییه‌كانه‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ئاواره‌ و خانه‌واده‌ خانه‌خوێیه‌كان له‌ كاتی شه‌ڕدا ئه‌نجام دراون و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌ت و رێكخراوی (یو ئین دی پی)ش كه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی شار و شارۆچكه‌ تازه‌ رزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ئه‌نجام دراون.

شایانی باسه‌، به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ مانگی شوبات له‌ "كۆنفرانسی جیهانیی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق"دا ئه‌م به‌رنامه‌ دووساڵییه‌ی راگه‌یاندبوو کە له‌گه‌ڵ كاره سه‌رلیسته‌كانی حكومه‌تیش بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان هاوئاهه‌نگه‌.

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.