سێ شەممە, 07 ئاب 2018 00:29

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پیرۆزبایی لە دەستەی دادوەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکات بەبۆنەی تەواوکردنی پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان و ئاواتەخوازیشە قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەی هەڵبژاردن بە

بەغدا، ٦ی ئابی ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکات بەبۆنەی تەواوکردنی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە هەموو ١٨ پارێزگاکەی عیراق و دەنگەکانی دەرەوەی وڵاتیش.

بەڕێز کوبیش وتی: "من پیرۆزبایی لە دەستەی دادوەران دەکەم بەبۆنەی گەیشتن بەم قۆناغە بەرەو تەواوکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی عیراق. پرۆسەی دووبارە هەژمارکردنەوەکە بە شێوەیەکی خێرا و شەفافانە و ڕێکخراو و متمانەدار بەڕێوەچوو بەهۆی کاری پرراکتیکی و بێلایەنانەی دەستەی دادوەران و دڵسۆزی و پرۆفیشناڵیی ستافی هەژمارکردنەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و کارمەندانی دادوەری. چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ پرۆسەی دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بووە هۆی زیادبوونی متمانەی خەڵکی بە پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

بەڕێز کوبیش، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها وتی:" لە ئێستادا هانی دەستەی دادوەران و دامودەزگا پەیوەنددارەکانی دەوڵەت دەدەم تاکو ئەوپەڕی توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەزوویی ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامە بەراییەکان و وەڵامدانەوەی هەموو تانەکان".

لە کۆتاییدا، بەڕێز کوبیش وتی:" لە میانەی پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکاندا، تیمێکی شارەزای بواری هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوونیان بۆ پرۆسەی دووبارە هەژمارکردنەوەکە دەکرد و ڕاوێژ و یارمەتییان پێشکەش دەکرد. نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە ڕاوێژ و یارمەتیی شارەزایانی پێشکەش بە دەستەی دادوەران بکات لە کاتی نووسینەوەی ئەنجامە دووبارە هەژمارکراوەکان و قۆناغەکانی دوایی بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە".


***
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.