سێ شەممە, 07 ئاب 2018 19:33

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری ئافره‌تانی عیراق ده‌كات ئه‌وانه‌ی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی سیاسییان پێكهێناوه‌ بۆ فشار كردن له‌ پێناو ڕۆڵی بەهێزتر گرنگ

به‌غدا، ٦ ی ئابی ٢٠١٨ – له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاسانكاری بۆ كردبوو، كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تێكی عێراقی ئه‌وانه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئه‌نجومه‌نی توێنه‌رانی دادێ ببنه‌ ئه‌ندام داوایان كرد به‌ هه‌ماهه‌نگی كار بكه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی فه‌زای سیاسی به‌ دروستكردنی گردبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئافره‌تانه‌ بۆ فشاركردن له‌ پێناو یه‌كسانی جێنده‌ری و كاركردن له‌سه‌ر یاسایانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی پێشوه‌چوونی مافی ئافره‌تان و پته‌وكردنی رۆڵیان له‌ حوكمڕانی.

ئه‌و 17 ئافره‌ته‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتی ١٢ ئایاری ڕابردوو له‌ لیستی جیاوازی پارته‌كان به‌ربژێر كرابوون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پێشووتری په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانن، گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به‌ شایسته‌بوونی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئافره‌ت كرد بۆ هه‌ندێك پۆستی باڵا له‌ حكومه‌تی نوێ به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه‌. ئه‌و ئافره‌تانه‌ ‌پێداگری خۆیان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ببنه‌ ئه‌ندام له‌ هه‌موو لێژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كانی هه‌موو بواره‌كان نه‌وه‌ك ته‌نها لێژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ ژنان و په‌رۆشی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ بونیاتنانی توانا و زانیارییه‌كانیان .

ئه‌وان فشاریان خسته‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئافره‌تان بێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌كو یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ له‌ پێشه‌كانی ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش به‌ توندی له‌ لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق پێشتگیری لێده‌كرێت له‌ هه‌موو بۆنه‌كان. نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ بره‌ودان به‌ پرۆژه‌كان UNDP و سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مین UNMAS و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاری پرۆژه‌كان UNOPS و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئافره‌تان UNWOMEN له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ بوون .

ئه‌و ئافره‌ته‌ عیراقییانه‌ په‌یمانیان دا كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن سه‌ره‌ڕای جیاوازی پارته‌كانیان، بۆ نمونه‌ له‌ دامه‌زراندنی گردبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئافره‌تان و سه‌كۆی ئافره‌تان بۆ بره‌ودان به‌ سیاسه‌ت و ستراتیجیه‌ته‌كانی حكومه‌ت. ئه‌وان پابه‌ندن به‌ هه‌مامه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پیاوانی سه‌ركرده‌ سه‌باره‌ت به‌ زۆرتركردنی به‌شداری ئافره‌تان و نوێنه‌رایه‌تی كردنیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی رێڕه‌وی گشتی جێنده‌ری له‌ كاری په‌رله‌مانی .

خاتوو ئه‌لیس وۆڵپۆل، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئاماده‌یی خانه‌واده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی دووپات كرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وام بوون له‌ هاندانی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ دانانی ئافره‌تان له‌ لێژنه‌كانی گفتوگۆكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها دانانی پێداویستی و داواكانی ئافره‌تان له‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی كردنیان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌زگای دادوه‌ری و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و پۆسته‌ باڵاكانی تری گشتی .

خاتوو وۆڵپۆڵ وتی " له‌ چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونمان به‌ پشتگیری كردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی په‌رله‌مان، ئێمه‌ دڵخۆش ده‌بین به‌ پێشكه‌شكردنی پشتگیری ته‌كنیكی و راوێژ ده‌رباری دامه‌زراندنی گردبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئافره‌تان . ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ جۆرێك له‌ یه‌كگرتوویی كۆششه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات كه‌ له‌وانیه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت له‌ پێشوه‌چوونی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كاریگه‌ری ئه‌رێیانه‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر مافه‌كانی ئافره‌تان و كچان و منداڵان".

خاتوو وۆڵپۆڵ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی وتی " به‌هایه‌كی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ له‌ دانانی لایه‌نی جێنده‌ری له‌ ده‌ركردنی یاساكان له‌ په‌رله‌مان، بۆ نمونه‌ یاسكانی كار له‌گه‌ڵ دیاریكردنی به‌شی تایبه‌ت له‌ پێناو پێشوه‌چوونی نوێنه‌رایه‌تی كردن " هه‌روه‌ها خاتوو وۆڵپۆڵ گرنگی فراوانكردنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئافره‌ته‌ چالكه‌كان خسته‌ ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ " كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێز و كاریگه‌ر به‌شێكی دانه‌بڕاوی پرۆسه‌ی دیموكراتیه‌ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پشتگیریكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گشت ئه‌ندامه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی په‌رله‌مان".


***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.