سێ شەممە, 07 ئاب 2018 19:38

ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش دەست بە ئەرکەکانی دەکات لە عیراقدا

لە رۆژی ٦ی ئابی ٢٠١٨دا، بەڕێز کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش، سەردانێکی هەشت ڕۆژی بۆ کۆماری عیراق دەست پێکرد. ڕاوێژکاری تایبەت بە پێی بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ی ئەنجومەنی ئاسایش دامەزراوە.

لە میانەی سەردانەکەیدا، بەڕێز خان، سوود لە دەرفەتەکە وەردەگرێت بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق و چەند بەرپرسێکی تری باڵای دەوڵەت بۆ دەستپێکردن بە گفتوگۆ و هەماهەنگی پێویست بە دەستپێکردنی ماندێتی تیمی لێکۆڵینەوە و کارە پێسپێردراوەکانیان.

ڕاویژکاری تایبەت بە هەمان شێوە چاوی دەکەوێت بە چەند لایەنێکی تری پەیوەنددار بۆ دەستکەوتنی زانیاری تێروتەسەل لەمەر ئەو چوارچێوەی کە تیمی لێکۆڵینەوە کاری تێدا دەکات. لە درێژەی سەردانەکەشیدا بەڕێزیان چاوی دەکەوێت بە چەند کۆمەڵێک لە قوربانیان و رزگاربووانی کۆمەڵگە جیاوازەکان.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە: تۆماس لینچ، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، ٩١٧٥٢٨١٦٦٢

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.