دوو شەممە, 20 ئاب 2018 17:02

په‌یامی پیرۆزبایی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌

به‌غدا، ٢٠ی ئابی ٢٠١٨:- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عیراق به‌ گشتی موسڵمانان به‌تایبه‌تی ده‌كات.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "ئه‌مه‌ جه‌ژنی قوربانیدانه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ بۆنه‌ هه‌ره‌گرنگه‌كان بۆ ته‌واوی موسڵمانانی جیهان و هه‌روه‌ك چۆن جه‌ژنی ده‌ربڕینی خۆشیشه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگا و خێزاندا".

ئه‌و زیاتر وتی " ئێمه‌ له‌م كاته‌دا پێویسته‌ یادی ئه‌وانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ كه‌سوكاری خۆشه‌ویستی خۆیان له‌ده‌ستدا یانیش ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان ئاواره‌ بوون یانیش ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ده‌ست ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی شه‌ڕه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت. جه‌ژنی ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی یادكردنه‌وه‌ و رێزلێنان له‌ قوربانییانی تیرۆر و هه‌ر بۆیه‌ كاتێكی له‌باریشه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش یادی چه‌ندان قوربانیی ده‌ستی تیرۆر له‌ عیراق بكه‌ینه‌وه‌."

ئه‌و له‌ كۆتاییدا وتی "ده‌با هه‌موومان به‌ یه‌كه‌وه‌ كار بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بكه‌ین و ده‌ست له‌ناوده‌ست بین بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ جوانه‌. جه‌ژنتان پیرۆز بێت."

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.