پێنج شەممە, 30 ئاب 2018 08:24

نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی داعش لە شاری ئەنباری عیراق دەکات

بەغدا، عیراق، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ناوچەی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار دەکات کە بووە هۆی کوژران و بریندارکردنی ژمارەیەک قوربانی بە هاوڵاتییانی مەدەنیشەوە. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی کوژراوەکان دەکات و هیوای هەرچی زووچاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.

بەڕێز کوبیش وتی: "ئەگەرچی داعش لە گۆڕەپانی شەڕدا دۆڕاوە، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بەردەوامە لە مەترسی خستنەسەر ئاشتی لە عیراقدا لە ڕێگەی هێرشی ترسنۆکانە و بێ باکانە بۆ تۆقاندنی خەڵکی کە مەبەست لێیان ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکەیە کە وا خەریکە لەسەرپێی خۆی دەوەستێتەوە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ."

بەڕێزیان هەروەها وتی: " هێرشێکی لەم جۆرەی ئەمڕۆ زەنگی وەبیرهێنانەوەیە بۆ عیراقییەکان کە تێکۆشان بۆ ئاشتی هێشتا کۆتایی نەهاتووە. خۆڕاگری و یەکڕیزی هەموو عیراقییەکان کلیلی هەڵوەشاندنەوەی پلانەکانی دوژمنانە و دەبێتە هۆی سەقامگیری و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی."

***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.