شەممە, 01 ئەیلول 2018 09:18

سازدانی ڕاهێنانی بواری مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەفسەرانی پۆلیس لە هەڵەبجە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی

هەڵەبجە، عیراق، ٣٠ ی ئابی ٢٠١٨ - ئەفسەرانی پۆلیس لە هەڵەبجە دوو رۆژ ڕاهێنانیان بە سەرکەوتویی تەواوکرد کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) ڕێکخرابوو دەربارەی پڕەنسیپە سەرەکیەکانی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست بە کاری پۆلیس.

ڕاهێنانەکە لەژێر ناونیشانی " مافی کەسەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدا" بوو کە بریتییە لە بەشێک لەم زنجیرە کارو چالاکیانەی کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆی یۆنامیەوە ئەنجام دەدرێت وەک پاڵپشتیەک بۆ دەزگاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە مەبەستی برەودان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا. بەشداربووانی راهێنانەکەش پێکهاتبوون لە ٤٠ بەشداربوو لە ئەفسەرانی پۆلیس لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە (٣٩ پیاو و ١ ئافرەت).

وانەکانی ڕاهێنانەکەش بریتیبوون لە چەمک و پڕەنسیپەکانی یاساکانی مافی مرۆڤ، لەنێویشیدا میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگتوەکان بۆ ڕاپۆرتکردن و پێداچونەوەو پابەندیەکانی دەولەت، هەروەها مافی کەسانی ڕاگیراو بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتی و عیراقی و هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕۆلی پۆلیس لە پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەدا.

ئەمەو بەڕێز ئێریک هوسکێس، بەرپرس لە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لەکردنەوەی ڕاهێنانەکەدا هیوای ئەوەی خواست کە ڕاهێنانەکە یارمەتیدەربێت بۆ بەشداربووەکان بۆ ئەوەی وەک ئامانجێک بڕواننە یاساکانی مافەکانی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەک هاوبەش بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

هەروەها، بەپرسی بەشی پۆلیسی ناوشار لە هەلەبجە بەڕێز بەرزان عوسمان محمد، ڕایگەیاند کە ڕاهێنانەکە دەرفەتێکی باش بوو بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێو کارمەندانی پۆلیس و بەرەوپێشبردنی کارامەییان و بەڕێزیان وتی: "بۆیە بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە باشترین شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاگیراوان فێر ببین و هۆشیاری خۆمان پێشبخەین سەبارەت بەو مافانەی مرۆڤ کە لەم راهێنانەدا گفتوگۆیان لەسەر کرا. لەبەر ئەوەی پۆلیس لە پارێزگاکەی ئێمەدا تازەیە، ئێمە پێویستیمان بە پاڵپشتی و ڕاهێنان دەبێت لەلایەن یونامیەوە، هەروەها زۆر سوپاسگوزاریشین بۆ هاتنی یونامی بۆ هەڵەبجە."

***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.