سێ شەممە, 04 ئەیلول 2018 10:25

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕاهێنان دەکات بە ئەفسەری پۆلیسی پلە مامناوەند بۆ باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ

بەغدا- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بەڕێوەبەرایهتی ڕاهێنان و شیاندنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پێکەوە دوو خولی تاقیکارییان پێشکەش کرد لە بواری ڕاهێنان بە ڕاهێنەران لەسەر بابەتی 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' ماوەی خولەکە دوو هەفتە بوو وە 38 ئەفسەری پۆلیسی پلە مامناوەند ئامادەی خولەکە بوون کە لە ئەکادیمیاکانی ڕاهێنانی پارێزگاکاننی بەغدا و ئەنبار و نەینەوا و بەسرە و سەلاحەدین و کەرکوک و دیالەوە هاتبوون. تەواوی ئامانجی خولەکە بریتی بوو لە ناساندن و بەرزکردنەوەی کارامەیی و زانیاری و تەکنیکەکانی بەشداربوان لە باشترکردنی ئاسایشی گشتی لە بواری کردارەکیدا و هەروەها بۆ ناساندنی تەکنیکی پێشکەشکردنی ڕاهێنانی نوێ و کردارەکی. خولە تاقیکاریەکە وەکو بەدواداچوونێك دانرا و پێشکەشکرا بۆ خولی تاقیکاری ڕاهێنانی 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' کە لە ئازاری 2018 دا پێشکەشکرا.

باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ بە هەمان شێوە بە کاری پۆلیسیی ڕابەرێتیکراو بە زانیاری ناسراوە و بە شێوەیەکی سەرەکی تەرکیز دەکاتەوە سەر باشترکردنی کارامەیی و تەکنیکەکانی پۆلیسی ناوخۆ لەسەر چۆنیەتی کۆکردنەوە و پشتڕاستکردنەوە و شیکارکردن و بە ئەولەویەتکردنی زانیاری لە دڵنیاییدان لە بەکارهێنانی زانیاری بە شێوەیەکی کاریگەر و خێرا لە کارە پۆلیسیەکاندا. هەروەها ئەم خولە تەرکیزیش دەکاتەوە سەر بنیادنانی هاوبەشێتی کاریگەر لەگەڵ پشکدارانی پەیوەندیداردا لەسەر ئاستی ناوخۆ بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایشی گشتی و لە هەمان کاتدا بۆ بنیادنانی متمانە و ئاسودیی لەنێوان پۆلیس و کۆمەڵگە ناوخۆییەکاندا. لەگەڵ ئەمەدا، دەزگای کاروباری پۆلیس سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئەم خولەی وەکو کاری جەوهەری پۆلیسی دەستنیشان کرد لە هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ گۆڕینی پۆلیسی عێراقی لە هێزێکی جەنگاوەری دژی داعشەوە بۆ خزمەتگوزاریی پۆلیسیی مەدەنی لە عێراقی پاش جەنگدا.

مەنهەجی ئەم خولە بە هاوبەشێتیەکی هەماهەنگکارانە پەرەیپێدرا لەنێوان بەڕێوەبەرێتی ڕاهێنان و شیاندنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و پۆلیسی نیشتیمانیی دانیمارکیدا، خولەکان لەلایەن ڕاهێنەری شیاوەوە پێشکەشکران کە بە هەمان شێوە سەر بە پۆلیسی نیشتیمانی دانیمارکیی بوون. خولە تاقیکاریەکان بە شێوەیەکی باش وەرگیرا لەلایەن بەشداربووان و بەڕێوەبەرێتی ڕاهێنان و شیاندنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆوە. بەشداربووەکان بۆیان دەرکەوت تەکنیکە ڕاهێنانیە نوێیەکانی پێشکەشکردنی دوو قۆڵی زۆر بەسوودن و ئەوەیان خستە ڕوو یەکەمجارە بەم تەکنیکە نوێیە ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

لیوا زیاد، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایه‌تی ڕاهێنان و شیاندنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئامادەی بۆنەی کۆتایی پێهێنانی خولەکە بوو، وتی "بنەمەکانی کاری پۆلیسی وەکو 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' زۆر گرنگە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەکو یەکێك لە کارە جەوهەریەکانی پۆلیسی دەستنیشان کردووە کە دەبێتە سود گەیاندن بە شیوەیەکی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی پۆلیسی ناوخۆیی لە عێراقدا. بە ڕۆشنبیرکردنی ڕاهێنەرە پۆلیسیەکانی سەنتەرە جیاوازەکانی ڕاهێنانی پۆلیسیەوە، ئێستا دەستمان کردوە بە بناغەی گشتاندنی بنەما پۆلیسیەکانی 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' لە هەموو عێراقدا. زۆر گرنگە کۆمەڵێك ڕاهێنەری شیاومان هەبێت لە کاتێکدا بنەما/بابەتە نوێیەکان دەناسێنرێن و جێبەجێ دەکرێن. کەواتە وەکو یەکەم دەستەی سەرکەوتووی تەواوکارانی خولی 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' ئێوە ڕۆڵێکی گرنگتان هەیە"

ڕاوێژکاری باڵای پۆلیسی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بەڕێز فین بێرنس ئاندەرسن وتی " بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان باوەڕی وایە ڕاهێنەرانی شیاوی باڵای پۆلیسی لایەنی سەرەکیی پێشوەختەن بۆ جێبەجێکردنی بنەما گرنگە پەیوەندیدارەکانی کاری پۆلیسیی وەکو 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' لە عێراقدا. لەماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا لە وتنەوەی خولەکەدا، بەشداربووان ئەوەیان پیشاندا کە ستانداردی پرۆفیشناڵانەی ڕاهێنەرانی پۆلیسیی عێراقی زۆر بەرزە و ئێمەش ئاسودەین لەوەی ڕاهێنەرانی پۆلیسی عێراقی بەشداردەبن لە گشتاندنی بنەماکانی کاری پۆلیسیی 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' لە عێراقدا."

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان زۆر سوپاسگوزاری ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو و دانیمارەکە بۆ بەخشینە میهرەبانەکانیان لە هەوڵەکانیاندا بۆ باشترکردنی پۆلیسی ناوخۆی عێراق. بەرنامەی حوکمی یاسای سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی لە بەرنامەیەکی چڕوپڕی چاکسازی کەرتی ئاسایش دەکات لە عێراقدا بۆ هاریکاریکردنی حکومەت لە بەرەوپێشبردنی بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایش و دادیدا. تەواوی بەرنامەکە جێبەجێکراوە بە هاوبەشێتی هەماهەنگکارانە لەگەڵ نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی دادی باڵا و وەزارەتی داد و لیژنەی پەرلەمانیی ئاسایش و بەرگری و کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی و کۆمەڵێك لە هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە:
خاتوو شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامەی حوکمی یاسا. (م): 009647511843529

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.