چوار شەممە, 05 ئەیلول 2018 10:14

یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی و خێرا پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عیراق

به‌غداد، ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٨- بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تی گشتییه‌وه‌ له‌ به‌سڕه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌. ئه‌و سه‌رەخۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.



به‌ڕێز كوبیش جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی ده‌كاته‌وه‌ و داواش له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات بۆ خۆدوورگرتن له‌ به‌كارهێنانی هێزی لەڕاددەبەدەر و بکوژ دژی خۆپیشانده‌ران و پاراستنی پێویستیش بۆ خه‌ڵكی به‌سڕه دابین بکەن و مافه‌كانی مرۆڤ لەبەرچاوبگرن لەکاتی پاراستنی یاسا و ئارامی و لێكۆڵینه‌وەش‌ لەگەڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هۆكاری ئه‌م توندوتیژییه‌ن بکرێت و لیپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌وپه‌ڕی كاركردن له‌پێناو جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك له‌ ئاوی خواردنەوە و دابینکردنی كاره‌با.

به‌ڕێز كوبیش هه‌روه‌ها داواش له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان و ئه‌ندامه‌ تازه‌هه‌ڵبژێردراوه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و كاركردنی به‌په‌له‌ و هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی و چاكسازیكا‌ر كه‌ بتوانێت به‌ خێرایی و كاریگه‌رانه‌ به‌هانای پێویستییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌ بچێت له‌ دابینكردنی خزمه‌ته‌كانی ئاو و كاره‌با و ره‌خساندنی هه‌لی كار و دابینكردنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌. ئارامیی درێژخایه‌ن و باشكردنی ئه‌دای ئابووریش پێویسته‌ شانبه‌شانی یه‌كتر هه‌نگاو بنێن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ یه‌كگرتوویی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی بكه‌ن.


***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.