دوو شەممە, 10 ئەیلول 2018 08:24

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا لە سەکردە سیاسییەکان دەکات بەشداری بە ئافرەتان لە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت و وەزارەتە سەرەکییەکاندا بکەن

بەغدا، عیراق، ٩ی ئەیلولی ٢٠١٨ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئافرەتانی سەرکردە و ئەندامانی پەڕلەمان و وەزیرانی پێشو و کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی بواری گەنجان ڕێکخست و تیایدا پێداگری کرد لەسەر بەشداری کارای ئافرەتان لە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت و وەرگرتنی پۆستی وەزاری کاریگەر لە حکومەتی داهاتوودا.

گروپی چاڵاکوانان کە دوو ئەندامی پیاوی شارەزا لە بواری مافی ئافرەتانی لەخۆگرتبوو دڵنیاییان لە کاربەدەستانی یونامی وەرگرت بۆ پاڵەپەستۆ خستنەسەر سەرکردە سیاسییەکان بۆئەوەی بەشداریپێکردنی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسی کاری لەپێشینەیان بێت کە ئەمەش هەڵوێستی هەمیشەیی سەرکردایەتیی یونامی بووە.

دوابەدوای کۆبوونەوەکە، بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، هەلوێستی یونامی دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر گرنگیی ئەم بابەتە کردەوە. بەڕێزیان وتی: " بەشداریکردنی کارایانەی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسی واتای سەرکەوتنی دیموکراسییە لە عیراق و تێگەیشتنە لە بیرۆکەی حکومەتێکی گشتگر کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات و خزمەتی پێویستیی و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی بکات."

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە سەرکردە سیاسییەکان دەکات کە بەربژێرکردنی ئافرەتان لەبەرچاوبگرن بۆ پۆستی باڵا و خاوەن هێزی دروستکەری سیاسەت و بڕیار بە ڕۆڵی سەرۆکی پەڕلەمان و جێگرەکانیشیەوە لە ئەنجومەنی نوێی نوێنەراندا. هەروەها بەڕێزیان داوا لە سەرکردە سیاسییەکان دەکات کە دڵنیایان بکەنەوە بەوەی لیستی بەربژێرەکانیان بۆ پۆستەکانی کابینەی داهاتوو ئافرەتانیش لەخۆدەگرێت.

بەڕێز کوبیش بەهەمان شێوە داوا لە ئەندامانی تازە هەڵبژێردراوی پەرلەمان دەکات چوارچێوەیەکی یاسایی بدۆزنەوە بۆ پرۆژە یاسایەکی یەکسانی جێندەری کە دڵنیایی بدات بە دەستەبەرکردنی بەلانی کەم کۆتای لە سەدا بیست و پێنج بۆ بەشداریپێکردنی ئافرەتان لە حکومەتی نوێدا. بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستیی بەشداریپێکردنی ئافرەتان کردەوە لە لیژنە پەرلەمانییەکانی وەکو سەرۆک و ئەندامانی لیژنە.

***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.