دوو شەممە, 24 ئەیلول 2018 09:52

سازدانی ڕاهێنانی بواری مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەفسەرانی پۆلیس و ئاسايش له‌ سنورى ئيداره‌ى گه‌رميان لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی

كه‌لار، عیراق، ٢٠١٨ – ئەفسەران و كارمةندانى ثؤليس و ئاسايش لە سنورى ئيدارةى طةرميان دوو رۆژ ڕاهێنانیان بە سەرکەوتویی تەواوکرد کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) ڕێکخرابوو دەربارەی پڕەنسیپە سەرەکیەکانی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست بە کاری پۆليس و هيزةكانى ئاسايش.

ڕاهێنانەکە لەژێر ناونیشانی " مافی کەسەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدا" بوو کە بریتییە لە بەشێک لەم زنجیرە کارو چالاکیانەی کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆی یۆنامیەوە ئەنجام دەدرێت وەک پاڵپشتیەک بۆ دەزگاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە مەبەستی برەودان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا. بەشداربووانی راهێنانەکەش پێکهاتبوون لە 21 بەشداربوو لە ئەفسەرانی پۆلیس لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە.

وانەکانی ڕاهێنانەکەش بریتیبوون لە چەمک و پڕەنسیپەکانی یاساکانی مافی مرۆڤ، لەنێویشیدا میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگتوەکان بۆ ڕاپۆرتکردن و پێداچونەوەو پابەندیەکانی دەولەت، هەروەها مافی کەسانی ڕاگیراو بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتی و عیراقی و هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕۆلی پۆلیس لە پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەدا.

ئەمەو نةديم ئؤسمانجيك، بەرپرس لە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لەکردنەوەی ڕاهێنانەکەدا هیوای ئەوەی خواست کە ڕاهێنانەکە یارمەتیدەربێت بۆ بەشداربووەکان بۆ ئەوەی وەک ئامانجێک بڕواننە یاساکانی مافەکانی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکانیش وەک هاوبەش بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

له‌ كۆتايى خوله‌كه‌ ئۆفيسى مافه‌كانى مرۆڤى يونامى هه‌ڵسا به‌ دابه‌ش كردنى په‌رتوكى 9 په‌يماننامه‌ بنه‌رِه‌تيه‌كانى مافه‌كانى مرۆڤ به‌سه‌ر به‌شداربووانى خوله‌كه‌.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.