پێنج شەممە, 27 ئەیلول 2018 08:13

یونامی داوای ليکۆڵینەوەیەکی تەواو دەکات سەبارەت بە کوژرانی ئافرەتێکی چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەسرا

بەغدا، 26ی ئەیلولی 2018 – نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕی لە هەمبەر کوژرانی ئافرەتێکی چالاکی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناوی خاتو سوعاد عەلی بە دەستڕێژی فیشەک لە 25ی ئەیلولی 2018 لە شاری بەسرا.

نێردەکە داواش لە دەسەڵاتدارانی ىەسرا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی تەواو بکەن دەربارەی بارودۆخی ڕووداوەکەو بۆ دەستنیشانکردنی پالنەرەکانی تاوانەکەو پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادوەریی . یونامی ئیدانەی هەمو کردەوەیەکی توندو تیژی دەکات ، بە تایبەتیش توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بە کوشتن و هەڕەشەلێکردن و تۆقاندنیشەوە بەو پێیەی ئەو کردەوانە هەرگیز مایەی قبول کردن نین

***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.