چوار شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2018 11:08

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، یان كوبیش، وێڕای ده‌ستخۆشیكردنی له‌ ده‌ستنیشانكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هه‌روه‌ها له‌ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ كاتی خۆیدا، هانی به‌شداری

به‌غدا،عیراق، ٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، به‌ڕێز یان كوبیش،ده‌ستخۆشی له‌ ده‌ستنیشانكردنی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق. هه‌روه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشتر له‌ كاته‌ سه‌خته‌كانی شه‌ڕی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )دا، پشتگیری له‌ عیراق كردووه‌ ئێستاش به‌ هه‌مان شێوه‌ پشتگیری خۆی بۆ خه‌ڵكی عیراق دووپات ده‌كاته‌وه‌ له‌وكاته‌ كه‌ ئه‌وان سه‌رقاڵی دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی تازه‌ی پڕ ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانین.

له‌ راستیدا عیراق پێویستی به‌ ئارامی و حكومه‌تێكی نیشتمانی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو عیراقییه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌ و هیوایان بۆ بگێڕێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌وان هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغی دوای داعش ده‌نێن. ئه‌م حكومه‌ته‌ پێویسته‌ به‌گوێری كاتبه‌ندیی ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك بێته‌ئاراوه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تێكی كارامه‌ و به‌توانا و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بێت و ژنیش له‌ كابینه‌كه‌یدا هه‌بێت. له‌مباره‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش داوا له‌سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان ده‌كات كه‌ به‌ڵێنه‌كانیان له‌ به‌شداریپێكردنی پڕمانای ژنان له‌ بواری سیاسیدا جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستنیشانكراویش پێویسته‌ ژنی شیاو له‌ پایه‌سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌كه‌یدا دابنێت.

به‌ڕێز كوبیش وتی " له‌و كاته‌ی كه‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) و ئاژانسه‌كانی تری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق، ئێمه‌، وێڕای هه‌ستكردنمان به‌و گرفته‌ زۆرانه‌ی كه‌ روبه‌رووی ئه‌و به‌ڕێزه‌ ده‌بنه‌وه‌، و پشتگیری ته‌واوی ده‌كه‌ین به‌و پێیه‌ی كه‌ ئه‌و له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی ئارام و گه‌شه‌ی ئابوری و خۆشگوزه‌رانی سه‌ركردایه‌تیی وڵات ده‌كات."


***
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.