هەینی, 05 تشرینی یەکەم 2018 17:35

بەڕێز کوبیشی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی: ئازایەتی ئەو و خۆڕاگری ئێزیدییەکان و عیراقییەکان یارمەتیدەربوون بۆ بەزاندنی داعشی تیرۆرست

بەغدا، عیراق، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی. ئەو خەڵاتەی بەنوێنەرایەتی هەموو ئێزیدییان و عیراقییان وەردەگرێت کە بوونەتە قوربانی و ئازاریان بەدەست کۆمەڵکوژی وەحشیگەرانەی ئایدۆلۆژیای داعشی تیرۆرستەوە چەشتووە.

بەڕێز کوبیش وتی: "نادیە موراد ئازایەتی و خۆڕاگری بەرامبەر ئازاردەران و دەستدرێژیکەران نیشانداوە. بە هەمان ئەو ئازایەتی و خۆڕاگرییەشەوە دوای رزگاربوونی لە دەست جەلادەکان توانی بە ئاشکرا ئەو نەهامەتییانە لە بەردەم هەموو جیهان بگێڕێتەوە و پشتگیری بۆ لەناوبردنی داعش بەدەستبهێنێت. خۆڕاگریی نادیە موراد و کۆمەڵگە ئێزیدییەکەی و هەموو عیراقییەکان هۆکاری سەرەکی بوون بۆ سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعش لە ساڵی ڕابردوودا."

لە میانەی دەرچونی بڕیاری پێدانی خەڵاتی نۆبڵ، لێژنەی خەڵاتی نۆبڵ وتیان:" خاتو موراد خۆی یەکێکە لە قوربانییانی تاوانی جەنگ و ئازایەتییەکی بێوێنەی نیشانداوە لە گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی و وەک نوێنەری قوربانییانی تریش قسەی کردووە."

بەڕێز کوبیش وتی:" خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتی بۆ نادیە موراد شەرەفێکە و خەڵاتێکی گەورەیە نەک تەنها بۆ قوربانیانی کارەساتەکانی داعش لە کۆمەڵگەی ئێزیدی بەڵکو بۆ هەموو قوربانییانی توندوتیژی سێکسی لە جەنگدا و لە عیراق و لە سەرتاسەری جیهاندا."

ئەو پێزانینە هاندەرێکە بۆ هەوڵەکانی دۆزینەوە و رزگارکردنی زیاتر لە ٣٠٠٠ ئێزیدی و ژن و منداڵانی تر کە تا ئێستاش بێسەروشوێنن دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون و هەروەها بۆ ئەو هەوڵانەی پەلکێشکردنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بۆ بەردەم دادگا و لێپرسینەوە لێیان.

***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.