یەک شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2018 15:51

یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، داوا له‌پارته‌ سیاسییەكان ده‌كات بۆ پشتگیریكردن له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت‌ به‌گوێرەی كاتبه‌ندیی ده‌ستووری و هه‌روه‌ك چۆن داوای به‌شداریپێكردنی ژن

به‌غدا، عیراق، ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨- دوای گفتوگۆی چڕوپڕی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارته‌ سیاسییەكاندا، یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، داوا له‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ پشتگیریكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، و هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی له‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدا له‌گه‌ڵ دانانی خۆشگوزه‌رانی وڵات و خەڵكەكەی له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ حیزبییه‌كانه‌وه‌. چاوه‌روانی خه‌ڵكی عیراق له‌ به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌یه‌ كه‌بتوانێت كابینه‌كه‌ی خۆی ئازادانه‌ به‌ پێكهاته‌یه‌ك رابگه‌یه‌نێت كه‌ بتوانێت وه‌ڵامێكی به‌هێز بێت بۆ ئه‌و عیراقییانه‌ی كه‌ داوای گۆڕانكاری و وازهێنان له‌ شێوازی رابردوو ده‌كه‌ن.



به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "له‌ سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ عیراقییه‌كاندا، به‌گرتنه‌خۆی جه‌نابی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ڕێز موحه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو و چه‌ندان سه‌ركرده‌ و نوێنه‌رانی سیاسی و جڤاكی تردا ، هه‌ستم به‌ مكوڕی و بڕیاری شێلگیرانه‌ كرد بۆ خێراكردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تدا له‌به‌ر رۆشنایی باشترین به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی."

به‌ڕێز كوبیش هه‌روه‌ها وتی "من زۆر خۆشحاڵ بووم به‌وه‌ی كه‌ ویستێكی به‌هێز بۆ دروستكردنی حكومه‌تی داهاتوو هه‌یه‌ وه‌ك ئیداره‌یه‌كی نیشتمانی به‌ به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیی دوور له‌ به‌شبه‌شێنێی حیزبی یان تایه‌فی یان گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ و به‌ هاوبه‌شكاریی هه‌موو پێكهاته‌ و چینه‌كانی عیراق. من هه‌روه‌ها داوای به‌شداریی كاریگه‌رانه‌ی ژنانیش ده‌كه‌م له‌ پله‌وپایه‌سه‌ره‌كییه‌كاندا له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌ مافی كه‌مینه‌كانیش."

ئه‌و زیاتر وتی "ته‌نها حكومه‌تێك كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ پێك بێت له‌ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و یاسا و دابینكردنی خزمه‌ته‌ گشتییه‌كان و بووژاندنه‌وه‌ی ئابوریی وڵات له‌ پێناو ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گه‌شه‌كردندایه‌ له‌گه‌ڵ دابینكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان ده‌توانێت به‌هێز و كاریگه‌ر بێت و له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی عیراقیشدا بێت. ئه‌م جۆره‌ حكومەته‌ كه‌ له‌به‌ر رۆشنایی رێزگرتن له‌ده‌ستوور كار بكات ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری ماف و یه‌كسانی بێت بو هه‌موو عیراقییه‌كان و هه‌روه‌ك چۆن ده‌شتوانێت ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له‌ عیراقێكی یه‌كگرتوو وشكۆدار و فیدرال و دیموكراتدا دابین بكات."


****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.