شەممە, 03 تشرینی دووەم 2018 10:11

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨

به‌غدا، ١ ی تشرینی دووەم ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌ی‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٦٩ هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون ١٠٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

ئەو ژمارانە هاوڵاتی مەدەنی و ئەو هاوڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاوڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون، وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی تایبەت و پۆلیسی پاسەوانی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

ئەمانە کەمترین ڕێژەی ژمارەی قوربانییانن لەوەتەی یونامی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ەوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی کردووە.

بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، وتی: "ئەگەرچی نیگەرانین دەربارەی قوربانیان، بەڵام ئەوەی کە ئەو ژمارانە کەمترین ڕێژەن لەوەتەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ەوە یونامی تۆماری کردوون نیشاندەرێکە کە وڵاتەکە وردەوردە لە بازنەی توندوتیژی دێتەدەرەوە کە لەلایەن تیرۆرستانەوە خرابووە ناو ئەو بازنەیەوە."

پارێزگای نەینەوا به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ٦٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (٢٩كوژراو و ٣٦ بریندار)‌. دوای ئه‌و پارێزگای بەغدا دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (٢٩ كوژراو و ٣٥ بریندار) و پارێزگای ئەنبار (٥ كوژراو و ١٩بریندار) هەبوون.

روون كردنه‌وه: یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات بۆیە ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وەربگیرێن.

*****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و جێگری وته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید دەهەب به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.