یەک شەممە, 18 تشرینی دووەم 2018 14:16

پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا ٢٠١٨ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

پێشانگای ئێستای نێو دەولەتی بەغدا ، سەرەرای ئەوەی بانگهێشتێکە بۆ برەودان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنانی ئابوریی نێودەولەتیی و هەرێمیی لە عێراق ، بە تەواویش تیشک دەخاتە سەر بازرگانی و هەروەها شارەزایی و کارامەیی نیگارکێش و پیشەوەرە دەستییە عیراقییەکانیش پیشان دەدات .

پیشانگای ئەم ساڵ لە کاتێکدایە کە بەغدا لە ئاشتیدا گوزەر دەکات دوای تێپەڕبوونی ساڵانیک لە تیرۆر و توندو تیژیی ، ئەمەش هانی ژمارەیەکی زۆری لەرادەبەدەری سەردانیکەرانی داوە کە بۆ سەیران و دیتنی نموونەی بەرهەمەکان و کڕینییان هاتبوون.

دابیینکردنی رووبەری فراوان بۆ کۆمپانیا بەشداربووەکان ،هانی خاوەنکارە پێشەنگە نێوخۆیی و نێودەولەتییەکانی دا بۆ بەشداریکردن لەم پێشانگا بازرگانییە و خستنە ڕووی بەرهەمە وورد و جوان و ناسکەکانیان بە نرخی گونجاو ، پێشبینی دەکریت سەردانکەران بە دەستی پڕ لە شتی گرانبەها و دیاری پیشانگا جێبهێڵن.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.