دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 10:23

خاتو ئانا ماریا مێنێندێز، جێگر و راوێژكاری سكرتێری گشتی، سه‌ردانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

ره‌مادی، عیراق، ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨:- بۆ بینینی راسته‌وخۆیانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن كاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ پاراستن و گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشدا له‌ عیراق بووه‌ته‌ مایه‌ی پێشگرتن به‌ قه‌یرانه‌كان، خاتو ئانا ماریا مێنێندێز، جێگر و راوێژكاری سكرتێری گشتی، له‌ ١٧ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عیراقی كرد و له‌وێش چاوی به‌ به‌رپرسانی عیراقی كه‌وت وه‌ك له‌ ناویاندا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بۆ زانینی گیروگرفته‌كانی دانیشتوان و ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت یارمه‌تیان بدات بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كاندا.

له‌ شاری ره‌مادیش، ئه‌و خاتونه‌ پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر كاری پاكردنه‌وه‌ی پارچه‌نه‌ته‌قیوه‌كان وه‌رگرت وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه‌ نیازی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه‌. ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌شێكه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی فراوانتری هاوبه‌شانه‌ی نێوان حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌ڵسانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوخۆیی له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ رێگه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستیان پاراستنی خه‌ڵكی لێقه‌وما و هه‌روه‌ها به‌شداریپێكردنیشیانه‌ له‌ چالاكییه‌كانی سه‌قامگیركردنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها دابینكردنی به‌شداریی ته‌واویان له‌ پاراستنی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌یاندا.

له‌مباره‌وه‌ ئه‌و خاتونه‌ سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی مه‌شقی پیشه‌یی كرد كه‌ چالاكییه‌كانی به‌هره‌كانی گه‌شه‌پێدان بۆ خه‌ڵكی ناوخۆیی ده‌گرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش گه‌نج و به‌تایبه‌ت تریش ژنی گه‌نج. ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی گه‌نجانیشی كرد و له‌وێش باسی له‌ دروستكردنی ئاشتی و ئارامی كرد له‌رێگه‌ی به‌شداری پێكردنی گه‌نجه‌وه‌ له‌ چالاكییه‌كانی دروستكردنی ئاشتیدا. ئه‌م به‌رنامه‌ و به‌شداری پێكردنانه‌ نیشانه‌ی بڕیاری به‌هێزن سه‌باره‌ت به‌سوودوه‌رگرتن له‌ به‌هره‌ی گه‌نجان له‌ پێناو دابینكردنی ئاشتی و گه‌شه‌پێداندا. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئه‌و خاتونه‌ سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی تریشی كرد كه‌ كار له‌سه‌ر به‌تواناكردنی ژنان و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌ ژنانیش، ئه‌و باسی له‌ گرنگیی به‌شداری پێكردنیان كرد له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئارامی و خۆشگوزه‌رانی وڵات.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.