پێنج شەممە, 15 تشرینی دووەم 2018 00:00

سەردانە هەڵسەنگارییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ هەردوو شوێنی مێژوویی قشلە و قەڵا و بەمەستی دۆزینەوەی ڕیگاکانی یارمەتی دان لە دووبارە نۆژەنکردنەوەیان گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

کەرکوک، عێراق ، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – قشلەو قەڵای کەرکوک، دوو شوێنەواری کەلتوورین ، هێمان بۆ مێژووی دەوڵەمەندی فرە کەلتوری ناوچەکە، بەڵام کاریگەری تێپەربوونی کات و بوونی ململانێکانیان بەسەرەوە دیارە و پێویستییان بە نۆژەن کردنەوەیە بۆ پاراستنیان بۆ نەوەکانی ئایندە.

هاوتەریب لەگەڵ پشتگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فرەیی لە وڵاتەکە و پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکانی ،کە هێمان بۆ پتەوکردنی ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتوو ئەلێس وۆڵپۆڵ ڕابەرایەتی تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد کە پێکهاتبوو لە ڕێکخراوی یونیسکۆ و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی پەرەپێدان لە ٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ژێرخان و دۆزینەوەی رێگاکانی یارمەتییدان بۆ نۆژەنکردنەوە، ئەم دوو شوینەیان بەسەر کردەوە.

قشلە لە ساڵی ١٨٦٣ی زایینی وەکو بارەگایەکی زستانە بۆ سوپای عوسمانی دروست کراوە ، ئێستاش لەسەر لێواری روخاندایە ، ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانییەکی مەترسیدار ئەگەر هاتوو پاشماوەی پەیکەرەکەی چاک نەکرێتەوە. سەبارەت بە قەڵاش ، کۆنترین بەشی کەرکوکە وەکو شورایەکی بەرگریکردن لە ساڵی 884 پ.ز دروستکراوە و پاشانیش چەند تاوەرێکی بۆ زیاد کراوە دواتریش وەکو ناوەندی شار پەرەی سەندووە و منارەیەکی لێیە تەمەنی ١٠٠٠ ساڵ دەبێت و کەنیسەی سووریشی لێیە.

دکتۆر ئەیاد تاریق، بەڕێوەبەری فەرمانگای شوێنەوار وکەلەپور لە کەرکوک، لەم قەڵایە گەورە بووە ، ئەوەی بە بیر دێتەوە کاتێک منداڵ بووە قەڵا ناوەندی شار بووە ونزیکەی ٨٥٠ خێزانی لێبووە و، قوتابخانەیەک و دوو مزگەوت و چەند منارەیەک و کەنیسەیەک و چەند چێشتخانە و چایخانەو قاوەخانە و شوێنی کات بەسەربردنیشی لێبووە لەگەڵ بازاڕێکی قەرەباڵغ. دکتۆر تاریق ووتی "بە پشتگیریی یونیسکۆ و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەتوانرێت شکۆی جاران بۆ قەڵا بگێڕدرێتەوە".

بەرێز مارتن دەلهویزن ، بەرپرسی نووسینگەی کەرکوکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاماهەنگی و پەرەپێدان ووتی قەڵا هێمایە بۆ کۆمەڵگایەکی فرەیی. قەڵای کەرکوک چەندین شوێنەواری عەرەبیی و مەسیحیی و ئیسلامیی و جوولەکەیی و کوردیی و سەلجوقیی و تورکیی و تورکمانیی تێدایە. هەروەکو فۆریومی ڕۆمانەکان لە ڕۆما ، قەڵاکە دەکرێت ببێتە هێمایەک بۆ ئاشتەوایی و هەڵسانەوە سەرپێ ، لەکاتی نۆژەنکردنەوەی لە ناوەندی شاری كەرکوکی فرە ڕەنگ. هەروەها پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە چەندین دەرفەتی کارکردنی نوی دەرەخسێنێ بۆ پیشەوەران و کرێکارانی بواری بیناسازی و هەروەها برەویش بە گەشتوگوزار و سەردانە ئاینییەکان دەدات و دوای ئازدکردنی چەند بەشێکی پارێزگاکەش لە ژێر دەستی داعش ، هەستکردن بە شانازی کەرکوکییەکان پتەوتر دەکات.

پێش سەردانکردنی ئەم دوو شوێنە، جەند کۆبوونەوەیەک سازکرا لە نێوان بەڕێزان جیۆڤانی فۆنتانا کە ئەندازیارێکی تەلار سازە لە ڕێکخراوی یونیسکۆ کاردەکات و پسپۆرە لە پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان و بەڕێز سامی خۆجە ، بەرپرسی بەرنامەی کەلتوری لە یونیسکۆ و کاری لەسەر نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر کردووە و پاڵپشتی سەردانە هەڵەسەندگارییەکە بووە ، نێوان بەڕێز راکان جبوری پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت و دکتۆر تاریق لە فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپور و عەقید ویسام عەبدوللا لە پۆلیسی پاراستنی شوێنەوار لە كەرکوک .

وێنەکان : حاریس عوبەیدی
نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.