کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) سوپاسی بەخشندەیی حکومەتی ئەمەریکا دەکات و بە گەرمی پێشوازیدەکات لە کۆمەکییەکانی ساڵی 2018 یان کە تێکڕاکەی بریتی بوو لە 128.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ پەنابەرانی سووری و ئاوارەی عیراقی. بە پشتگیری پارەبەخشەکان، وەکو وویلایەتە یەکگرتووەکان، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) دەتوانێت درێژەبدات بە دابینکردنی هاریکاری بۆ ملیۆنان کەس لەو خەڵکانەی کە پێویستیان بە یارمەتییە لە عیراقدا.
به‌غدا، ١ ی تشرینی دووەم ٢٠١٨- به پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه، له دەرئه‌نجامی كرده‌ی توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨‌دا روویانداوه، ٦٩ هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون ١٠٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سکرتێری گشتی پیرۆزبایی لە بەڕێز عادل عەبدولمەهدی دەکات بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عیراق و دەستخۆشی ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەسەندکردنی بەرنامەی کاری حکومەت لە ماوەی دەستووریدا لێ دەکات. سکرتێری گشتی هانی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات بۆ دەستنیشانکردنی ئافرەتێکی لێهاتوو بۆ ئەو پۆستە وەزارییانەی کە هێشتا پڕنەکراونەتەوە.
بەغدا، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە دووپاتکردنەوەی کارنامەی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەڕێز حەیدەر عەبادی لە خولی پەڕلەمانی پێشوودا بەرز دەنرخێنێت. بەڕێزیان هەروەها دەستخۆشی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش کرد بۆ پەسەندکردنی بەرنامەی کاری حکومەت و پەسەندکردنی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی وەزیران، لەگەڵ ئەوەشدا نیگەرانیی قوڵی خۆی دەربڕی لەبارەی نەبوونی ئافرەت لە ناو لیستی ئەو وەزیرانەی کە تاکو ئێستا ڕاگەیەنراون.
به‌غدا، عیراق، ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨- دوای گفتوگۆی چڕوپڕی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییەكاندا، یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، داوا له پارته سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ پشتگیریكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، و هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ دانانی خۆشگوزه‌رانی وڵات و خەڵكەكەی له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌ستكه‌وته حیزبییه‌كانه‌وه. چاوه‌روانی خه‌ڵكی عیراق له به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌یه كه‌بتوانێت كابینه‌كه‌ی خۆی ئازادانه به پێكهاته‌یه‌ك رابگه‌یه‌نێت كه بتوانێت وه‌ڵامێكی به‌هێز بێت بۆ ئه‌و عیراقییانه‌ی كه داوای گۆڕانكاری و وازهێنان له شێوازی رابردوو ده‌كه‌ن.
هەولێر- ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، پیرۆزبایی لە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠١٨ دەکات، دکتۆر دەنیس مەکوێگی دکتۆرو داکۆکیکاری کۆنگۆیی، وە نادیە موراد چالاکوانی ناسراوی یەزیدی بۆ مافی مرۆڤ، بۆ هەوڵەکانیان بۆ کۆتایهێنان بە ئەشکەنجەی توند‌و تیژی سێکسی وەکو چەکی جەنگ و پێکدادان.
نیویۆرك، ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨- وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ نادیه موراد بەبۆنەی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌ك هێمای هه‌ڵسانه‌وه‌ی قوربانیانی تاوانه‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام). به‌ڕێز كه‌ریم خان، راوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌دان به لێپێچینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد)، وتی كه ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستیی نادیه موراد زیاتر ئه‌م تیمه بۆ پشتگیریكردن له حكومه‌تی عیراق له په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا هانده‌ده‌ن.
بەغدا، عیراق، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – خاتو مارتا روداس، هەماهەنگکاری مرۆیی بۆ عیراق، هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بەبۆنەی گیان لەدەستدانی مینهەڵگرەوەیەک کە بۆ ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی گروپی ڕاوێژکاری بواری مین کاردەکات کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە ناوچەی باکوری تەلەعفەر لە باکوری رۆژئاوای عیراق گیانی لەدەستدا.
بەغدا، عیراق، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی. ئەو خەڵاتەی بەنوێنەرایەتی هەموو ئێزیدییان و عیراقییان وەردەگرێت کە بوونەتە قوربانی و ئازاریان بەدەست کۆمەڵکوژی وەحشیگەرانەی ئایدۆلۆژیای داعشی تیرۆرستەوە چەشتووە.
به‌غدا، عیراق، ٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨:- نایه‌كسانی جێنده‌ری كه به كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی ترسناكه‌وه له عیراق درێژه‌ی هه‌یه پێویستی به هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی چڕ‌وپڕ هه‌یه بۆ گه‌شه‌دان به پلانی كارپێكردنی تازه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌مڕۆش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاستبه‌رزدا كه سه‌باره‌ت به گه‌شه‌دان به پلانی كارپێكردنی دووه‌م گرێ درابوو، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، به‌ڕێز یان كوبیش، ئه‌مه‌ی دووپات كرده‌وه. هه‌رچه‌نده به‌ڕێز كوبیش خۆشحاڵ بوو به بینینی گه‌شه‌كردن له پایه‌ی پاراستن و هه‌وڵه ته‌رخانكراوه‌كان بۆ به‌هێزكردنی پایه‌ی به‌شداری له پلانی كارپێكردنی نیشتمانیدا، ئاسه‌واری شه‌ڕی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) هێشتاش له‌به‌ر ده‌م هه‌نگاوه‌كانی پێشڤه‌چوون هه‌ر له‌مپه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئاماژه‌ی تری ترسناكیش له‌سه‌ر به ئامانجگرتنی ژنان.