رەمادی، عیراق، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ – ئەمڕۆ بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، سەردانی پارێزگای ئەنباری کرد و لە لێدوانێکیدا داوای لە هاووڵاتییانی عیراقی کرد کە دەرفەتی هەڵبژاردنەکان بقۆزنەوە بۆ دەرخستنی دەنگی خۆیان و گۆڕانکاری ئەرێنی بەدەست بهێنن.

به‌غدا، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨:- یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، دژه‌وه‌ستانه‌وه‌ی خۆی ده‌ده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندن به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دژی پاڵێوراوه‌ ژنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت و داوا له‌ هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان و عیراقییه‌كانیش ده‌كات بۆ وه‌ستانه‌وه‌ دژی ئه‌م جۆره‌ كاره‌ قێزه‌ونانه‌ كه‌ ته‌نها ده‌بنه‌ مایه‌ی شێواندنی پرۆسه‌ی دیموكراسی.

٢٣ ی نیسان، هه‌ولێر،عێراق- له‌ عێراق ئه‌و ئافره‌ت و كچانه‌ی كه‌ ده‌ڕفێنرێن، یان ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌ سه‌ر، یان به‌ نابه‌جێی به‌كاریان ده‌هێنرێن، یاخود به‌ زۆر ئاواره‌ ده‌بن، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ژیانیان، تووشی گرفتی زۆر ده‌بن‌.

هەولێر، عێراق، ١٧-١٨ی نیسانی ٢٠١٨ / لە پرۆژەیەکی بەردەوام و فرەلایەن، ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کە لە هەولێر کاردەکەن، بەشداری خولێکی ڕاهێنان بوون سەبارەت بە چۆنیەتی نووسینی ڕاپۆرت لەسەر دۆخی مافەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان. ئەم خولی ڕاهێنانە سێیەم ڕاهێنان بوو لە زنجیرەی ڕاهێنانە دووڕۆژییەکان بۆ بەهێزکردنی توانستی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتە سێبەرە پرۆفێشالەکان بۆ سیستەمی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان. ڕاهێنانەکە لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی)ەوە، بە هەماهەنگی لەگەل ڕێکخراوی ئەلمەسەلە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆیییەکان، بەڕێوەچوو.

موسڵ، عیراق – ١٨ی نیسان ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردانێکیدا بۆ شاری موسڵ لە رۆژی سێشەممە بەرواری ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی بوژاندنەوە و بنیادنانەوە لە پارێزگای نەینەوا و هەروەها گەڕانەوەی خۆڕسکانە و سەلامەتییانەی ئاوەرە ناوەخۆییەکانی کردەوە. بەڕێزیان تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەرفەتێک بۆ هاوڵاتییان تا بتوانن ئەو نوێنەرانە هەڵبژێرن کە کار بۆ بەرژەوەندی خەڵکەکە و دروستکردنەوەی متمانە و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئاسایشی ئایندە و سەربەرزی و پێشکەوتن بۆ هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا و گروپە جۆراوجۆرە ئیتنی و ئایینییەکان و عیراقێکی یەکگرتوو دەکەن.

هه‌ولێر، ١٨ی نیسانی ٢٠١٨- بەڕێزیان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، پیرۆزبایی له‌ پارته‌ سیاسییەکان و قه‌واره‌كانی هه‌رێمی كوردستان کرد بۆ واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردن لە رۆژی چوارشەممە لە هەولێر.

به‌غدا، ١٦ی نیسان ٢٠١٨- به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزیدییه‌وه‌، بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، پیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئێزیدییه‌كانی عیراق و شوێنه‌كانی تر ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و عیراقییه‌ نیازپاكانەش كه‌ له‌گه‌ڵ برا ئێزیدییه‌كانیان به‌م بۆنه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.

بەغدا، عیراق، ١٥ی نیسان ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق بە توندی ئیدانەی تەقینەوە ترسنۆکانەکەی ئەمڕۆی کرد کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کاندیدێکی بەرەی تورکمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە شاری کەرکوک کردە ئامانج و بووە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک قوربانی.

بەغدا، عیراق، ١٣ی نیسان ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بە توندی ئیدانەی تەقینەوە تیرۆرستییە ترسنۆکانەکەی کرد کە بووە هۆی کەوتنەوەی چەندان قوربانی لە نێو ئامادەبووانی پرسەیەک لە دێی ئەسدیرە لە ناوچەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەددین.

به‌غدا، عیراق ، ١٠ی نیسانی 2018- له‌ چوارچێوه‌ی هاریكاری به‌رهه‌مدار له‌ نێوان عێراق و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مادده‌ هۆشبه‌ر و تاوانه‌كان ، لقی رێگرتن له‌ تیرۆری سه‌ر به‌ نووسینگه‌كه‌ UNODC/TPB ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی ده‌ستی به‌ به‌رنامه نوێیه‌كه‌ی بۆ ساڵی (2018-2019) كرد ، كه‌ بریتیه‌ له‌ " ئه‌و وانانه‌ی وه‌ده‌ست هاتون له‌ كۆششه‌كانی عێراق له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی ئایینده‌ : عیراقی دوای داعش و پلانی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌ك له‌ به‌غدا."

پەڕەى 17 لەکۆى 66 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.