بەغداد، 8 ی ئایار 2018- حکومەتی ئوستوڕالیا بڕی 13.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (18 ملیۆن دۆلاری ئوستوڕاڵی) تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی خێرا دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریەکانی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق لە دەست ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ئوستوڕاڵیا لە ساڵی 2015 ەوە دەگەیەنێتە 16.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (22 ملیۆن دۆلاری ئوستوڕاڵی).

دهوک ، 7-9 ى ئایارى 2018- ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکارى کردنى عیراق هەڵسا بە رێکخستنى وۆرک شۆپێک لە دهوک بۆ چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ و ستافی ئەو رێکخراوە ناحکومیانەى کە لە بوارى مافەکانى مرۆڤ کار دەکەن.

بەغدا، عیراق، ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ – لە ئێوارەی ڕۆژی پێش دەنگدان، بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، داوا لە دەنگدەران دەکات کە لە ڕۆژی ١٢ی ئایاردا بە زۆرترین ژمارە ڕووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

تکریت، عیراق، ١٠ی ئایاری ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق سەردانی پارێزگای سەڵاحەددینی کرد، کە یەکێک بووە لە قوربانییە سەرەکییەکانی دەست تیرۆرستانی ئەلقاعیدە و داعش، و جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو لە کەشێکی ئارام و سەلامەت بەبێ تۆقاندن و پاڵەپەستۆی هیچ لایەنێک.

دهۆک/ شنگال، عیراق – ٩ی ئایاری ٢٠١٨- خاتو ئالیس وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن سەردانی شنگالی لە پارێزگای نەینەوا کرد کە زۆرینەی دانیشتووانی ئێزیدین و بە هۆی جەنگەوە وێران کرابوو، هەروەها سەردانی دهۆکیشی کرد لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی لۆکاڵی و سەردانیکردنی سەرکردایەتی ئێزیدی و کامپێکی ئاوارەی ئێزیدی لە شێخان.

من زۆر نیگەرانم بە ڕاگەیەنراوەکەی ئەمڕۆ، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلانی کاری گشتگری هاوبەش دەکشێتەوە و هەڵدەستێت بە دووبارە سەپاندنی ئابڵوقەکانی ئەمریکا.

هەولێر 8 مايس 2018 - دەسپێکی خولی ڕاهێنان، ڕاهێنانی بەڕێوەبردنی کار بۆ پەرەسەندنی بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی بازرگانی لە نێو گەنجانی داهێنەرو خاوەن کاری بچوك و گەشەپێدەرانی بەرنامی سۆفتوێر لە کۆمەڵگەی ئاوارە و پەنابەران و خانەخوێ بەڕێوە چوو لە ٤-٥ی ئایار لە هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم بۆنەیە پشتگیری کرا لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ڕێکخرا لە لایەن فایف وەن لابس، دەسپێکی ئینکیوبەیتەر لە عێراق کەوا هاوکاری ئاوارەو خاونکاری زیانلێکەوتوانی پێکدادانەکان دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانیان.

کەرکوک، عیراق، ٨ی ئایاری ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٧ی ئایاری ٢٠١٨سەردانی شاری کەرکوکی کرد. سەردانەکە بەشێکە لە بەسەرکردنەوەی هەموو پارێزگاکانی عیراق لەلایەن سەرکردەکانی یونامییەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئامادەسازییەکانی هەڵبژاردن و بارودۆخی گشتی و زانینی پێویستییەکانی ئەو ناوچانە لە ماوەی دوای داعش و دوای هەڵبژاردنەکان و دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی کە تیایدا نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت هاوکاری بکات.

نیویۆرک، ١٢ی نیسان ٢٠١٨: بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە خاتو مارتا روداسی ئیسپانی وەک جێگری نوێنەری تایبەتی خۆی لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) دەست نیشان کردووە. خاتو روداس لە هەمان کاتدا ڕۆڵی هەماهەنگکاری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگکاری مرۆیی و نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان(UNDP)یش دەگێڕێت.

بەغداد، 3/5/2018: دوێنێ خاتوو مۆنیکا نۆڕۆ، ڕێکخەری کاروبارەکانی UNHCR لە هەرێمی کوردستانی عیراق، بە هاوبەشی لەگەڵ دکتۆر عومەر کەندەری، کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی کوێت لە هەولێر، سەردانی پاریزگای دهۆکیان کرد لە پێناو چاودێریکردنی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەی سندووقی کوێتی بۆ پەرەپێدانی ئابووریی عەرەبی (KFAED) بۆ باشترکردنی دۆخی گوزەرانی پەنابەرە سوورییەکانی نیشتەجێی ناو کامپەکانی هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عیراق.

پەڕەى 18 لەکۆى 69 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.