به‌غدا،عیراق ٢ی ئایار ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئاداری ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٦٨هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و ١٢٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.

سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی و چاودێریی حکومەتی عێراق بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەنتەری سەرچاوەکانی کۆمەڵگە دادەمەزرێنن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری لەسەر ئاستی کۆمەڵگەیی لەم شوێنانە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان بۆی دەگەڕێنەوە.

به‌سره‌، عیراق،٣٠ نیسانی ٢٠١٨:- ئه‌مڕۆ ، وه‌ك به‌شێك له‌سه‌ردانه‌كانی بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماده‌سازییه‌كان و كه‌شی هه‌ڵبژاردن و زانینی پێویستییه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌ له‌ قۆناغی دوای داعشدا و چۆنییه‌تی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه،‌ یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، سه‌ردانی به‌سره‌ی كرد.

هەولێر، 19 نیسان 2018- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وپارێزگای هەولێر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى وێستگەی سەرەکی پاڵاوتنى ئاویان تەواوکرد لە ناحیەی ڕەواندز، کە ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 33,000 کەس دابین دەکات، وهه‌روه‌ها بۆ 2,000 ئاوارەش له‌ ناوخۆدا.

به‌غدا، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨:- ئه‌مڕۆ، بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، داوای تاوتوێكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ ئەمینی به‌غدا كرد و ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت یارمه‌تی پایته‌ختی عیراق بدات له‌ پلانه‌كانی داهاتووی قۆناغی دوای داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )دا. له‌ تاوتوێكردنه‌كانی له‌گه‌ڵ د. زیكرا ئه‌لوش، ئەمینی به‌غدا، كه‌ هاوکات به‌رپرسی لێژنه‌ی كارای ئه‌نجومه‌نی وەزیرانیشه‌ بۆ پێشخستنی ژنان، به‌ڕێز كوبیش جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی ژن كرده‌وه‌ له‌ كایه‌ی سیاسییه‌كاندا. هه‌روه‌ها هانی ده‌نگده‌رانیشی دا بۆ پشتگیریكردن له‌ ژنه‌ پاڵێوراوه‌ لێهاتووه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ ١٢ی ئایاردا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندام له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتوودا هه‌لی شایسته‌یان پێ بدرێت تاکو بتوانن له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوای شه‌ڕدا به‌شداربن.

بەغدا - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (ئاژانسی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ کۆچ لە عێراق) لەگەڵ وەزیری فێدرالی ئەڵمانی بۆ هاوکاری ئابووری و پەرەسەندن ڕێککەوتن بۆ هاوکاریکردنێکی بەتین بۆ پاڵپشتی یەکخستنەوەی بەردەوامی کۆچبەرانی عێراقی لە کۆمەڵگای خۆیان لە عێراق لە پاش گەڕانەوەیان لە ئەڵمانیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا.

رەمادی، عیراق، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ – ئەمڕۆ بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، سەردانی پارێزگای ئەنباری کرد و لە لێدوانێکیدا داوای لە هاووڵاتییانی عیراقی کرد کە دەرفەتی هەڵبژاردنەکان بقۆزنەوە بۆ دەرخستنی دەنگی خۆیان و گۆڕانکاری ئەرێنی بەدەست بهێنن.

به‌غدا، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨:- یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، دژه‌وه‌ستانه‌وه‌ی خۆی ده‌ده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندن به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دژی پاڵێوراوه‌ ژنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت و داوا له‌ هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان و عیراقییه‌كانیش ده‌كات بۆ وه‌ستانه‌وه‌ دژی ئه‌م جۆره‌ كاره‌ قێزه‌ونانه‌ كه‌ ته‌نها ده‌بنه‌ مایه‌ی شێواندنی پرۆسه‌ی دیموكراسی.

٢٣ ی نیسان، هه‌ولێر،عێراق- له‌ عێراق ئه‌و ئافره‌ت و كچانه‌ی كه‌ ده‌ڕفێنرێن، یان ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌ سه‌ر، یان به‌ نابه‌جێی به‌كاریان ده‌هێنرێن، یاخود به‌ زۆر ئاواره‌ ده‌بن، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ژیانیان، تووشی گرفتی زۆر ده‌بن‌.

هەولێر، عێراق، ١٧-١٨ی نیسانی ٢٠١٨ / لە پرۆژەیەکی بەردەوام و فرەلایەن، ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کە لە هەولێر کاردەکەن، بەشداری خولێکی ڕاهێنان بوون سەبارەت بە چۆنیەتی نووسینی ڕاپۆرت لەسەر دۆخی مافەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان. ئەم خولی ڕاهێنانە سێیەم ڕاهێنان بوو لە زنجیرەی ڕاهێنانە دووڕۆژییەکان بۆ بەهێزکردنی توانستی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتە سێبەرە پرۆفێشالەکان بۆ سیستەمی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان. ڕاهێنانەکە لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی)ەوە، بە هەماهەنگی لەگەل ڕێکخراوی ئەلمەسەلە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆیییەکان، بەڕێوەچوو.

پەڕەى 19 لەکۆى 69 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.