به‌غدا، ٤ی نیسانی ٢٠١٦:- "رۆژی جیهانی مین"ی ئه‌مساڵی له‌ كاتێكی زۆر ناسكدایه‌ كه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ عیراق تووشی ئاواره‌یی بوون و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ سه‌ر زیدی خۆیان هه‌رگیز له‌ دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی ژیان دڵنیا نین. بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گومانی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان بتوانن به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌ چونكه‌ له‌ شار و گونده‌ ئازادكراوه‌كانیاندا روبه‌رووی چه‌ندان پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه‌. له‌ كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) له‌ چاندنی ته‌قه‌مه‌نی له‌ ماڵ و بینایه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و قوتابخانه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كاندا زۆر نیگه‌رانه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ئازایه‌تیی عیراقییه‌كان ده‌كات بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نییانه‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان.

به‌غدا،١ی نیسان ٢٠١٦- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئازاری ٢٠١٦دا روویانداوه‌، ١١١٩ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٥٦١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

بەغدا، عیراق، ٢٦ ئادار ٢٠١٦ – سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز بان کی مون ڕۆژی شەممە بە هاوەڵی لەگەڵ د. جیم یۆنگ کیم، سەرۆکی گروپی بانکی جیهانی و د. ئەحمەد موحەمەد علی ئەلمەدەنی، سەرۆکی بانکی ئیسلامی بۆ گەشەپێدان سەردانی عیراقیان کرد.

پڕۆژەی ماگنێت ٢ کە ئاسانکاری دەکات بۆ دووبارە خۆگونجاندن و گەرانەوە بۆ باری ژیانی ئاسایی ئەو عێراقیانەی کە خۆبەخشانە لە شەش ووڵاتی ئەوروپی دا دەگەڕینەوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمیش لە ڕێگەی دابینکردنی کۆڕسی پیشەیی و خستنە سەرکار، لە کۆتایی ئەم هەفتەدا لەگەڵ دووا کۆبوونەوە لە بروسل کۆتایی پێهات.

بەغدا، ٢٠ ی ئادار ٢٠١٦ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق، بەڕێز یان کوبیش پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هەموو هاووڵاتیانی عیراق بەگشتی و بەتایبەتی ئەوانەی یادی ئەو جەژنە دەکەنەوە دەکات.

به‌غدا، ١٦ی ئاداری ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سابیئەی مه‌ندایی ده‌كات له‌ هه‌فته‌ی ئاهه‌نگیاندا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌لبرۆنایاوه‌.

بەغدا، ١٢ ئادار ٢٠١٦ – زیاتر لە ١٠٠ نوێنەری ڕێکخراوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، تیایدا ڕیکخراوەکانی کە کار لەسەر بەتواناکردنی ئافرەتان و گەنجان دەکەن ئەمڕۆ بەشدارییان لە کۆنفرانسێک کرد بە ناونیشانی "بنیادنانی تۆڕی ئاشتی کۆمەڵاتی و پێکەوەژیانی کۆمەڵگاکان" بە مەبەستی تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەشداری پێکردنی کارایانەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هەروەها بۆ وەستانەوە لە دژی جیاکاری ئێتنی و ئایینی و ناوچەگەرایی. سەرباری ئەمەش بۆ سوودوەرگتن لە تواناکانیان بەمەبەستی بەرەوپێش بردنی ئاشتەوایی نیشتیمانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی.

له‌ ٢٠١٥دا ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ زیاتر له‌ ٧٤،٠٠٠ گورزه‌ شمه‌كی ناخۆراكیی ژیانپارێزی دابه‌ش كرد وه‌كو به‌شێك له‌ به‌هاناوه‌چوونی به‌رده‌وامی ڕێكخراوه‌كه‌ بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌ به‌رده‌وامه‌ی له‌ عێراقدا هه‌یه‌. دابه‌شكردنی ئه‌و شمه‌كه‌ ناخۆراكییانه‌ كۆمه‌كیی به‌ زیاتر له‌ ٤٢٧،٠٠٠ ئاواره‌ی لێقه‌وماوی عێراقی كردووه‌ له‌ ١٨ پارێزگادا.

له‌ ٧ی ئاداردا شاندێكی پێكهاتوو له‌‌ باڵیۆزان و نوێنه‌رانی كه‌نه‌دا و فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و یابان و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و سه‌رۆكی شاندی یه‌كییه‌تی ئه‌وروپا و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی جیهانی له‌ عیراق له‌ گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌كه‌ن.

به‌غدا، ٦ی ئاداری ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نزیك شاری حیلله‌ی پارێزگای بابل ده‌كات كه‌ ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ ژن و منداڵانیشه‌وه‌. ئه‌و داخی زۆریشی بۆ به‌رده‌وامبوونی زیانی گیانی و ماڵی له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی تردا ده‌ربڕی و داواشی له‌ عیراقییه‌كان كرد كه‌ هه‌رگیز له‌ ژێر فشاری ترس و تۆقاندندا نه‌چنه‌ ژێرباری شاڵاوه‌ دڕندانه‌كانی ئه‌و تیرۆریستانه‌وه‌‌.

پەڕەى 51 لەکۆى 68 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.