به‌غدا،١ی ئازار ٢٠١٦- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی شوباتی ٢٠١٦دا روویانداوه‌، ٦٧٠ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٢٩٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌غدا، ١ی ئاداری ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كان ده‌كات كه‌ یه‌كێكیان دژی پرسه‌یه‌ك له‌ میقدادییه‌ی پارێزگای دیاله‌ و ئه‌وی تریش له‌ ئه‌بو غرێب له‌ ٢٩ی شوباتی ٢٠١٦ روویاندا.

لە ڕۆژانی ٢٩ی شوبات و ١ی ئاداری ٢٠١٦، وێرکشۆپێکی ئاستبەرزی تواناسازی لە هەولێر بەسترا. زیاتر لە ٦٠ نوێنەری پارێزگاکانی عێراق و وەزارەتی پلاندانان ئامادەبوون. ئامانجی وێرکشۆپەکە بریتیی بوو لە ناساندنی لایەنی ستراتیجی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرگەگرتنی ئاوەدانی و پێشکەوتنی ئابوری بۆ پلاندانان و ستراتیجیەتی پارێزگاکان، وەهەروەها نەخشەدانانی پڕۆسەی گەشەپێدانی پلانی پێشکەوتنی زەمینی بۆ ئاستەکانی نیشتمانی و پارێزگاکان. پلانەکە، کە ناوونیشانەکەی بریتیی بوو لە "چنگخستنی گەشەپێدانی ئاوەدانی بەردەوام لەڕێگەی پێشکەوتنی بەرگەگرتن و ئابوری لە عێراقدا"، چاوەڕواندەکرێت ببیتەهۆی فەراهەمکردنی پێشکەوتنێکی ئاوەدانی هاوسەنگ لە ووڵاتدا.

نیویۆرك ، ٢٩ شوباتی ٢٠١٦ : سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌ تێرۆریستییه‌ وه‌حشیگه‌رانییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی به‌غداو میقدادیه‌ ده‌كات كه‌ تیایاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون . به‌ڕێزیان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و حكومه‌ت و گه‌لی عیراق ده‌ربڕی هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراشی بۆ برینداران خواست.

به‌غدا، ٢٩ی شوباتی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ دڕندانه‌كه‌ی شاری سه‌دری به‌غدای كرد.

به‌غدا، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی سه‌ر مزگه‌وتی رسول ئه‌لئه‌عزه‌می به‌غدا ده‌كات.

عێراق – تۆماری بەدواداچوونی ئاواره‌كانی عێراق كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ عێراق به‌ 3,320,844 كه‌س ده‌ستنیشان كردووه‌ (كه‌ 553,474 خێزانن) له‌ ماوه‌ی ١ كانوونی دووه‌می 2014 تا ٤ شوباتی 2016.

بەغداد،٢٣ی شوباتی ساڵی ٢٠١٦- لە ساڵی ٢٠١٥دا، حکومەت و هاوبەشە مرۆییەکان لە عێراقدا بە سەرکەوتوویی وەڵامێکی خێرایان هەبوو دژی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کوشندەی کۆلێرا، کە بە خێرایی لە گەڕەکەکانی ناو شاری بەغدادەوە بڵاوبوویەوە بۆ چەند ناوچەیەک لە سەرتاسەری وڵاتدا، بە گشتی نزیکەی ٣٠٠٠ حاڵەت تۆمارکرا. هەوڵەکان بە بێ وەستان بەردەوامن لە ٢٠١٦دا، بۆ ڕێگرتن لە هەر بڵاوبوونەوەیەک لە داهاتوودا.

هەولێر، 14ی شوباتی 2015-حکومەتی یابان دوو پڕۆژەی نوێ ی ڕاگەیاند بۆ هاوکاری بەهاناوەچوونی قەیرانی ڕاگوێزراوانی ناوخۆیی (IDP) لە عیراق.

به‌غدا، ١٦ی شوباتی ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) كوشتنی یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی، كه‌ دوای رفاندنی له‌ نیسانی ٢٠١٥ه‌وه ته‌نها له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ پشتڕاستكراوته‌وه‌،‌ ،‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات. نێرده‌كه‌ داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و واڵا و په‌لكێشكردنی ئه‌نجامده‌رانیشی بۆ به‌رده‌م دادگا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كات.

پەڕەى 52 لەکۆى 68 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.