هەولێر، 26 کانونى دووەم – لەگەڵ ئەوەى جەنگ بەرۆکى سوریا بەرنادات – ڕێکخراوەکانى سەر بە (UN) لە عیراق داواى 298 ملیۆن دۆلار دەکەن بۆ بەدەمەوەهاتن و کۆمەکى مرۆیى بۆ پەناهەندە سوریەکان. ژمارەى ئەو پەناهەندانە دەگاتە 250،000 کەس لە عیراق. ڕێژەى 97% لەو پەناهەندانە لە هەرێمى کوردستان دەژین.
هەولێر، 24 کانوونی دووەمی 2016- بەڕێز برونو گیددو، نوێنەری ووڵاتی UNHCR لە عیراق، سەردانی سەنتەری عەمەلیاتی خزمەتگوزاری هێڵی یارمەتی نیشتمانی خۆڕایی لە عیراق کرد ئەوانەی بەهۆی گرژیەکان ئاوارەبوون، لەوێوە گوێی لە هەندێک کێشە و نەهامەتی ئەو خێزانانە گرت کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە لە کاتی وەرگرتنی ئەو یارمەتیانەی کە پێویستیان پێیە.
به‌غداد، ١٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به توندی ئیدانه‌ی كوشتنی نهێنگریانهی دوو رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه له پارێزگای دیاله ده‌كات.
به‌غدا، ١٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ٦ مزگه‌وت له میقدادیه‌ی پارێزگای دیاله ده‌كات.
به‌غدا، ٤ی كانونی دووه‌می ٢٠١٦ – نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) زانیویه‌تی كه تا ئێستا چالاكییه رێپێنهدراوهكانی نێوه‌ندگیریی و ده‌ستاوده‌ستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی قه‌ڵپی كڕین - وه‌كو ده‌سته‌واره و فه‌رمانی كڕین – په‌یوه‌ست به پڕۆژه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانی به‌رده‌وامه. ئه‌م چالاكی و و به‌ڵگه‌نامانه په‌یوه‌ستن به كڕینی كه‌ل و په‌ل و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاره‌كانی بیناسازییه.
به‌غدا، ٤ی كانونی دووه‌می ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق بەڕێز یان كوبیش ئه‌و هێرشانه‌ی شهرمهزرار كرد كه له ئێواره‌ی ٣ی ئه‌م مانگه كرانه سه‌ر ٣ مزگه‌وتی سوننه‌كان له پارێزگای بابل له‌گه‌ڵ شه‌رمه‌زاركردنی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی تریش.
به‌غداد، ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی ئازادكردنه‌وه شاری رومادی له پارێزگای ئه‌نبار له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی له خه‌ڵكی عیراق ده‌كات.
به‌غدا، ١٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ له رێوره‌سمێك كه بۆ به‌رزراگرتنی "رۆژی جیهانیی زوبانی عه‌ره‌بی" له ته‌لاری شانۆی سامی عه‌بدولحه‌مید له ناوه‌ڕاستی شه‌قامی موته‌نه‌ببی به‌غدا، رێكخرابوو، زوبانی عه‌ره‌بی، كه زوبانی ئاین و زانست و هونه‌ریشه،به ئاهه‌نگه‌وه یاد كرایه‌وه و له‌م رێورهسمهشدا هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و پسپۆڕانی زوبان و نوێنه‌رانی چه‌ندان داموده‌زگای وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌روه‌ها نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) و رێكخراوی یونیسكۆ ئاماده بوون.
به‌غدا، ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش سه‌رنجی خۆی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه ده‌ڕبڕی كه باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له چادرگه‌ی باشیقه‌ی عیراق ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش دوای سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی ١٠ی ئه‌م مانگه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هات كه جه‌ختی له‌سه‌ر رێزگرتنی سه‌روه‌ری خاكی عیراق كرده‌وه. لای خۆشیه‌وه، به‌ڕێز كوبیش هانی هه‌موو وڵاته ئه‌ندامه‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕی داعشی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) له عیراق ده‌دات كه به پێی گوێره‌ی په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و رێزیش له سه‌روه‌ریی خاكی عیراق بگرن.
ڕیکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ له عێراق سوتەمەنی بۆ بەکارهێنانی سۆپە دابەش دەکات بۆ هاریکاری ئاوارە و ئەندامانی كۆمه‌ڵگه خانه‌خوێیه هەره شکستبارەکان بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەم زستانە له سه‌رتاسه‌ری عێراق. زۆربەی ئاوارەکان ماوه‌یێکی زۆر درێژە یاخود چەند جارە ئاوارە بوون و تاڵییان چه‌شتووه و ڕەنگە نه‌توانن سوتەمەنی پەیا بکەن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان گه‌رم بكه‌نه‌وه.