نیویۆرك ، ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠١٥: ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڕێز بان كی مۆن، چاوی به‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، كه‌وت.

بەغدا، ١٣ی ئەیلول ٢٠١٥ – لەمیانەی دیدارەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عیراقی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش ئامادەیی و هاوکاری تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیشاندا بۆ پێشخستنی پیشەگەرایی و سەربەخۆیی و بێ لایەنیی دامودەزگاکانی هەڵبژاردن لە عیراق.

به‌غدا، ٧ی ئه‌یلولی ٢٠١٥: ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ ١٢٠ گه‌وره‌ به‌رپرسی حكومه‌ت، به‌ پارێزگارەکانی ٩ پارێزگای عیراقیشه‌وه‌، و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نوێنه‌رانی ١٥ پارێزگای عیراق به‌شدارییان له‌ سیمینارێك به‌ناوی "ده‌سه‌ڵاتپێدان وه‌ك به‌شێك له‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی" كرد بۆ تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن ده‌سه‌ڵاتپێدان ده‌بێته‌ مایه‌ی پشتگیریكردن له‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی و هه‌روه‌ها له‌ چه‌مك و شێوازه‌كانی فیدرالیزمیش له‌ عیراق .

به‌غدا، ٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز یان كوبیش سه‌ردانی په‌رستگای پیرۆزی لالشی ئێزیدییه‌كانی كرد له‌ شێخان.

به‌غدا، ١ی ئه‌یلولی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق بەڕێز یان كوبیش و نوێنه‌ری یونیسكۆ له‌ عیراق، ئاكسێل پلاسێ، زۆر نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌ سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نوسان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وادا. كوشتنی غافڵگیرانه‌ و زیادبوونی كاری تۆقاندن و هه‌راسانكردن و توندوتیژی ئه‌مدواییه‌ی دژی راگه‌یاندكاران به‌ڵگه‌ی زیندووی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدارن كه‌ رۆژنامه‌نوسانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌.

به‌غدا، ٣٠ی ئابی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش ستایشی خۆی سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئاشتییانه‌ و بێگرفتانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ند و باشوری عیراق ده‌رده‌بڕێت.

به‌غدا، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥:- جێنیشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرجی بوستین توڕه‌یی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی كوشتنی ٣ ژنه‌ به‌ربژاره‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت.

به‌غداد، ١٣ی ئابی ٢٠١٥:- جێنشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین به‌توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی هێرشه‌خۆكوژییه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌ی بازاڕی جه‌میله‌ی شاری سه‌دری به‌غداد ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ٤٥ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر كه‌  به‌ داخه‌وه‌ ره‌نگه‌ به‌ره‌و زیادبوونیش بچێت . داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) به‌رپرسیاریی خۆی له‌و‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌‌ ده‌ربڕیوه‌.  

به‌غدادا،٥ی ئابی ٢٠١٥:- دوێنی كۆنفرانسی "به‌تواناكردنی ژن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریی تیرۆر"، كه‌ بووه‌ مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی چالاكوانانی مافه‌كانی ژنان و به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و توێژه‌ران و ئه‌كادیمییان،  به‌ ده‌ركردنی ١٢

به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ جۆرجی بوستینی جێنشینی سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) كه‌ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ عیراقیشه ‌ ده‌ستخۆشی له‌ چاكسازییه‌ پێشنیاركراوه‌كه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادیی سه‌رۆك

پەڕەى 58 لەکۆى 69 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.