به‌غداد، ١٤ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی كرد بۆ پشتگیریكردنی له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌ ده‌ستنیشانكردنی د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌. 

نیۆیۆرك  ١٤ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتی  ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات به‌ كێشانه‌وه‌ی خۆپاڵاوتنی وپشتگیریكردنی له‌ د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك. له‌ راستیدا، ئه‌م‌ بڕیاره‌‌ گوڕوتینێكی تر به‌ پرۆسه‌ی پێكهیانانی حكومه‌ت ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاتی ده‌ستوریدا. راگه‌یاندنه‌كه‌ دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ نیشانده‌ری  پابه‌ندیی مالیكی یه‌ بۆ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ و رێكوپێك له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدا. 

نیۆیۆرك ١١ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستخۆشی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ عیراق ده‌كات و ستایشی سه‌رۆك كۆماری عیراق، د. فوئاد مه‌عسوم، یش ده‌كات بۆ راسپاردنی د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عیراق. ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له‌ د. عه‌بادی سه‌رۆك و ه‌زیری ده‌ستنیشانكراویش كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان، كه‌ له‌لایه‌ن گشت پێكهاته‌كانی عیراقه‌وه‌ په‌سند بكرێت، به‌گوێره‌ی كاتبه‌ندیی ده‌ستوری.  

به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:-  ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاری سه‌رۆك كۆماری عیراق ، د. فوئاد مه‌عسوم، كرد به‌ ده‌ستنیشانكردنی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ په‌رله‌مانی ، د. حه‌یده‌ر عه‌ببادی ، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستنیشانكراو كه‌ ئێستا ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی پێسپێردراوه‌. 

به‌غداد، ٢٢ی ته‌موزی ٢٠١٤:- دوێنێ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی نارد كه‌ تێیدا به‌خێرهاتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیانی كردبوو بۆ عیراق  و چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ و ته‌واویشی بۆ خواستبوو. 

به‌غداد، ٢٦ی ته‌موزی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆماری تازه‌هه‌ڵبژێردراوی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و خه‌ڵكی عیراق ده‌كات. 

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زۆر به‌ توندی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ داڕێژراوه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) وگرووپه‌ چه‌كداره‌ وابه‌سته‌كانیه‌وه‌ ‌ دژی كه‌مینه‌كانی عیراق پیاده‌ ده‌كرێت. جه‌نابی سكرتێر زیاتر به‌و راپۆرتانه‌‌ نیگه‌ران بووه‌ كه‌ باس له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ دوا هۆشداری ده‌كه‌ن دژی خه‌ڵكی مه‌سیحی له‌ موسڵ و ناوچه‌كانی تری ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ پارچه‌كانی تری عیراقدا به‌تایبه‌تیش له‌ شاری موسڵ به‌وه‌ی یان ئیسلام بن و یان باج بده‌ن و یانیش شاره‌كه‌ جێبهێڵن . هه‌روه‌ها له‌هه‌مانكاتدا راپۆرته‌كان باس له‌ شێوازێكی قێزه‌ونی چه‌وسانه‌وه‌ی تریش ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی كاری رفاندن و كوشتن و له‌ناوبردنی كه‌لوپه‌لی خه‌ڵكی یه‌زیدی و توركمان و شه‌به‌ك له‌ موسڵ.

به‌غداد، ١٢ی ته‌موزی ٢٠١٤:- سه‌باره‌ت به‌ بارۆدۆخی عیراق ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ وتی "من داوا له‌گشت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی تازه‌ وڵات به‌ره‌ و پشێوی و دژواری ده‌بات. ئه‌م بارودۆخه‌ ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خوازیاری دابه‌شكردنی خه‌ڵكی عیراق و له‌باربردنی هه‌لی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانین" 

به‌غداد،١٥ی ته‌موزی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز د. سه‌لیم جبوری  وه‌ك سه‌رۆكی تازه‌ و به‌ڕێزان د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی و ئارام موحه‌ممه‌دیش وه‌ك جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م.  

پەڕەى 66 لەکۆى 66 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.