بەغدا- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بەڕێوەبەرایهتی ڕاهێنان و شیاندنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پێکەوە دوو خولی تاقیکارییان پێشکەش کرد لە بواری ڕاهێنان بە ڕاهێنەران لەسەر بابەتی 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' ماوەی خولەکە دوو هەفتە بوو وە 38 ئەفسەری پۆلیسی پلە مامناوەند ئامادەی خولەکە بوون کە لە ئەکادیمیاکانی ڕاهێنانی پارێزگاکاننی بەغدا و ئەنبار و نەینەوا و بەسرە و سەلاحەدین و کەرکوک و دیالەوە هاتبوون. تەواوی ئامانجی خولەکە بریتی بوو لە ناساندن و بەرزکردنەوەی کارامەیی و زانیاری و تەکنیکەکانی بەشداربوان لە باشترکردنی ئاسایشی گشتی لە بواری کردارەکیدا و هەروەها بۆ ناساندنی تەکنیکی پێشکەشکردنی ڕاهێنانی نوێ و کردارەکی. خولە تاقیکاریەکە وەکو بەدواداچوونێك دانرا و پێشکەشکرا بۆ خولی تاقیکاری ڕاهێنانی 'باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆ' کە لە ئازاری 2018 دا پێشکەشکرا.

به‌غدا، عیراق ٢ی ئەیلولی ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌ی‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئابی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٩٠هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و ١١٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

به‌غدا، ٢ی ئه‌یلولی ٢٠١٨:- یونامی ده‌سخۆشی له‌ بڕیاری ١ی ئه‌یلولی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی له‌ ٢٧ی ئابی ٢٠١٨دا سه‌باره‌ت به‌ رێوشوێنی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی سیاسی په‌رله‌مانی.

هەڵەبجە، عیراق، ٣٠ ی ئابی ٢٠١٨ - ئەفسەرانی پۆلیس لە هەڵەبجە دوو رۆژ ڕاهێنانیان بە سەرکەوتویی تەواوکرد کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) ڕێکخرابوو دەربارەی پڕەنسیپە سەرەکیەکانی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست بە کاری پۆلیس.

بەغدا، عیراق، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ناوچەی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار دەکات کە بووە هۆی کوژران و بریندارکردنی ژمارەیەک قوربانی بە هاوڵاتییانی مەدەنیشەوە. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی کوژراوەکان دەکات و هیوای هەرچی زووچاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.

به‌غدا، ٢٠ی ئابی ٢٠١٨:- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عیراق به‌ گشتی موسڵمانان به‌تایبه‌تی ده‌كات.

لە رۆژی ٦ی ئابی ٢٠١٨دا، بەڕێز کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش، سەردانێکی هەشت ڕۆژی بۆ کۆماری عیراق دەست پێکرد. ڕاوێژکاری تایبەت بە پێی بڕیاری ژمارە ٢٣٧٩ی ئەنجومەنی ئاسایش دامەزراوە.

به‌غدا، ٦ ی ئابی ٢٠١٨ – له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاسانكاری بۆ كردبوو، كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تێكی عێراقی ئه‌وانه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئه‌نجومه‌نی توێنه‌رانی دادێ ببنه‌ ئه‌ندام داوایان كرد به‌ هه‌ماهه‌نگی كار بكه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی فه‌زای سیاسی به‌ دروستكردنی گردبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئافره‌تانه‌ بۆ فشاركردن له‌ پێناو یه‌كسانی جێنده‌ری و كاركردن له‌سه‌ر یاسایانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی پێشوه‌چوونی مافی ئافره‌تان و پته‌وكردنی رۆڵیان له‌ حوكمڕانی.

بەغدا، ٦ی ئابی ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکات بەبۆنەی تەواوکردنی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە هەموو ١٨ پارێزگاکەی عیراق و دەنگەکانی دەرەوەی وڵاتیش.

بەغدا، ٢ی ئابی ٢٠١٨ – چاڵاکوانان لە هەوڵی کاراکردنی رۆڵی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسیی لە عیراقدا دید و بۆچوونی خۆیان لەمەر جێکردنەوەی لایەنی یەکسانیی جێندەری لە بەرنامەکانی حکومەتی نوێی عیراق پێشکەشکرد و داوای پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیشیان کرد بۆ بەدەستهێنانی نوێنەرایەتییەکی مانادار و کارا لە پرۆسە سیاسییەکاندا.

پەڕەى 9 لەکۆى 63 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.