دیوانیه‌، ٢٩ ئەیلوولی ٢٠١٩:- گه‌نجانی دیوانییه‌ هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا كه‌ ده‌نگ و هیوا و نیگه‌رانییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگاكانیان و وڵاته‌كه‌یان لە سه‌كۆیكارێك، كه‌ ١٢ هه‌مینه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا، بخه‌نه‌ڕوو ، له‌ ژێر سەرباسی " گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و ئارامی" له‌ لایه‌ن یونامییه‌وه‌ له‌ رۆژانی ٢٦-٢٨ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامدرا، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، و رێکخراوی ئەمەلی عێراقی.

به‌غدا، ٢٩ی ئه‌یلولی ٢٠١٩:- به‌بۆنه‌ی رۆژی ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ده‌سخۆش له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری به‌ گرتنه‌خۆی توندوتیژیی خێزانیشه‌وه‌ و پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكانیشی بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌.

بەغدا، ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٩ – ئەلێس وۆلپۆڵ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆعێراق، بە یاوەری گەورە ڕاوێژکار لە بواری هەڵبژاردنەکان لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق ، رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئەیلول سەردانی کۆمسیۆنی باڵای ‌سەربەخۆی هەلبژاردنەکانیان کرد و لە لایەن دەستەی کۆمسیارانەوە پێشوازیان لێکرا و دەربارەی پێشووەچوونەکان لە ئامادەکارییەکان بۆ ‌هەڵبژاردنەکانی دادێی ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆیان کرد.

بەغدا، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ :- جێگری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئالیس وۆلپۆل، بە یاوەری گەورە راوێژکاری هەڵبژاردنی یونامی لە ٢٥ی ئەیلوولدا سەردانی بەشیر حەدداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان کرد بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

باقوبه‌، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩:- بۆ زانینی دید و پرسی گه‌نجان و لە ژێر سەرباسی " گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و ئارامی" دا، یونامی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، و رێکخراوی ئەمەلی عێراقی، یانزه‌هه‌مین سەکۆیکاری لە رۆژانی ٢٠-٢٢ی ئەم مانگە لە پارێزگای دیاله‌ ئەنجام دا.

هەولێر، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩:- لە ژێر سەرباسی " گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و ئارامی" دا، یونامی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، و رێکخراوی ئەمەلی عێراقی، دەیەمین سەکۆیکاری لە رۆژانی ١٢-١٤ی ئەم مانگەی لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی چەندان پرسی گرنگی پەیوەست بە گەنجان لەو پارێزگایەدا.

جەلەولا — لەماوەی قەيرانەکانی داعش لە عێراق، نزیکەی ٣.٥ مليۆن كەس ئاوارە بوون، وە لەوانە نزیکەی ١.٥ ملیۆن کەسی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان لەو کاتەی کە عێراق سەركەوتنى بەسەر داعشەوە لە كانونى يەكەمی ٢٠١٧ ڕاگەياندووە. بەڵام ئەم شوێنانەی کە زۆرترین کاریگەریان لەسەر بووە تاکو ئێستا دەناڵێنن بە دەست کەمبوونی خزمەتگوزارییەکان وە نزمبوونەوەی هەلی ژیان و گوزەران وەهەروەها وێرانکاری ژێرخانى گشتى.

موسڵ، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩:- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی لە نەینەوا و گەورە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشکاران، یونامی بە فەرمی بارەگای خۆی لە موسڵ کردەوە بە مەبەستی ئامادەبوونی لەو پارێزگاکایەدا لە گەڵ بەڵێندانیشی بە پەرەدان بە پشتگیرییەکانی بۆ خەڵک و دەسەڵاتدارانی ئەو پارێزگایە لە قۆناغی هەڵسانەوەی دوای شەڕدا.

سكرتێری گشتی به‌وپه‌ڕی غه‌موپه‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدان و بریندرابوونی رووداوه‌كه‌ی نزیك مه‌زاری پیرۆزی ئیمام حوسێن له‌ كه‌ربه‌لای‌ عیراق پێگه‌یشت.

بەغدا، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩:- مارتا روێداس، هەماهەنگسازی مرۆییی نەتەوە یەکگرتوەکان غەم و پەژارەی خۆی سەبارەت بە مەرگی مینهەڵگرەوەیەک دەردەبڕێت کە بۆ دەزگایەکی هەڵگرتنەوەی مینی سویسڕی، کە بارەگاکەی لە ژنێڤە، کاری دەکرد و لە ٣ی ئەم مانگە لە کاتی کاری مرۆیی پاککردنەوەی میندا لە ناوچەیەکی باشووری موسڵ گیانی لە دەستدا.

پەڕەى 3 لەکۆى 69 پەڕەدا