٣ ی ئایاری ٢٠١٩ – وێڕای ڕاگەیاندنی تێکشکاندنی سەربازی داعش لە عیراق لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ ، بەڵام هێشتا نزیکەی ١.٦ ملیۆن عیراقی ئاوارەن . وەکو گرنگیدانێک بەم ئامارە کە جێگای نیگەرانییە ، خاتوو جەنین هێنیس پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاوارەکان ، کە ماوەی ئاوارە بوونیان درێژەی کێشاوە، سەردانی هەردوو پارێزگای نەینەوا و دهۆکی کرد و هەروەها جاوی کەوت بە بەرپرسان لە سەر ئاستی ناوخۆ و ئاستی پارێزگا، هەروەها چاوی بە چەند کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی کەوت.

به‌سره‌،عیراق،٢٨ی نیسانی ٢٠١٩- له‌ سه‌كۆیكارێكی ٣ رۆژه‌ییدا له‌ شاری به‌سره‌، گه‌نجان له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ له‌ ته‌واوی پارێزگایه‌كه‌دا هیوا و پێشنیار و نیگه‌رانییه‌كانی خۆیانیان سه‌باره‌ت به‌ رۆڵیان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ربڕی. سه‌كۆیكاره‌كه‌ یه‌كه‌م بوو له‌و زنجیره‌ سه‌كۆیكارانه‌ی كه‌ له‌ژێر سه‌رباسی "گه‌نجی عیراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق لە ساڵی ٢٠١٩دا ئه‌نجام ده‌درێت.

له 25 ی نیسانی 2019 ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان UN-Habitat و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP 502 خانووی نیشتەجێبوون و بڕوانامەی نیشتەجێبوونی پێشکەشی خەڵکانی گەڕاوەی ناحیەی شەنگال سەر بە پارێزگای نەینەواى كرد. ئەم خانوانە کە کاولکاریی سەختی داگیرکاریی داعشی بەرکەوتبوو، شیاندنەوەیان بۆ کرا وەکو بەشێك لە پڕۆژەیەکی گەورەتر بە کۆمەکیی حکومەتی ئەڵمانیا لەڕێی بەرنامەی وەڵامدانەوەی قەیرانی عێراق و هەستانەوە (ICRRP)ەوە. کۆی 1064 خانوو کاری شیاندنەوەیان بۆ کراوە لە شەنگالدا لەماوەی دوو ساڵدا و 1501 بڕوانامەی نیشتەجێبوونیش دراوە بە یەزیدیە گەڕاوەكان

بەغدا، 21 ی نیسان 2019- حکومەتی ئەڵمانیا بەخشینێکی تر بە بڕی 1.14 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دابین دەکات بۆ پێشخستنی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری و کاری پۆلیسی ناوخۆیی، کە ئەمانە ئەولەویەتی سەرەکی دەستنیشانکراون لەنێو بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایشی حکومەتی عێراقدا کە هێشتا بەردەوامە. ئەم پشتیوانیە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەڕێوە دەبرێت و ئاسانکاری بۆ دەکرێت.

هەولێر- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق دوو دەستە لێکۆڵینەوەی تەواوکاری لە هەنووکەدا تەواو کردووە کە هۆیەکان لە دوای ئاوارەبوونی درێژەپێدراو لە عێراق تێدەڕوانێت وە سەرەڕای هیواخواستنی خێزانە ئاوارەکان بۆ یەکگرتنەوەیان لە کۆمەڵگا خانەخوێەکەیان.

به‌غداد، ١٧ی نیسانی ٢٠١٩:- به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزیدییه‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی ئێزیدی ده‌كات له‌ عیراق و له‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌ر بۆ نه‌یه‌كیشه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی تیرۆر و شه‌ڕ به‌و ژن و منداڵانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندراون و تاێستاش هه‌ر بێ سه‌روشوێنن.

هەولێر، 17 ی نیسانی 2019- لیژنەی ئاڕاستەکاری بەرنامەی پشتیوانیکردن لە چاکبونەوە و سەقامگیری لە عێراقدا لەڕێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە یەکەمین کۆبونەوەی ساڵانەی خۆی ڕێکخست لە هەولێر لە بەرواری 17 ی نیسانی 2019 دا. ئەم بەرنامەیە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە (EU)ەوە بودجەی بۆ تەرخان کراوە کراوە بە بڕی 47.5 ملیۆن یۆرۆ لەماوەی 4 ساڵدا، وە جێبەجێکراوە لەلایەن بەرنامەی پەرە پێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) یەوە بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نشینگە مرۆییەکانی نەتەوە یاکگرتوەکان (UN-Habitat) .

موسڵ، 10 ی نیسانی 2019- کۆلیژی تازه‌ نۆژه‌نكراوى هونەرە جوانەکانی زانکۆی موسڵ بە فەرمی کرایەوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و حکومەتی عێراقەوە.

هەولێر/عێراق - پاش تێپەربوونی پێنج ساڵ بەسەر تەنگژەی داعش و ئاوارەبوونی بێشووماری خه‌ڵكی عێراقی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بانگه‌واز ده‌كات بۆ پاڵپشتی دارایی بۆ دابینكردنی كۆمه‌كییه‌ فریاگوزارییه‌كان به‌ بڕی ٤١.٤ ملیۆن دولاری ئەمریکی له‌ ساڵی ٢٠١٩دا.

به‌سڕه‌، 28 ى ئادارى 2019 - پڕۆگرامى گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNDP و پڕۆگرامى نیشته‌جێبوونى مرۆیى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UN-Habitat به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ هاریكاریكردنى عێراقیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئامانجى چاكبوونه‌وه‌ و سه‌قامگیرییان بپێكن لە رێگەی گەشە پێدانی ناوچەیی.

پەڕەى 7 لەکۆى 69 پەڕەدا