٢٣ ی ئەیلول، هەولێر، هەریەك لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بەشدار بوون لە گفتوگۆیەکدا بە بەشداری ١٧ کەس لە ئەندامانی پەرلەمان لە هەریەک لە لێژنەکانی یاسایی و فەرهەنگی و لێژنەی مافی مرۆڤ و ڕاوێژکار و لێکۆڵەرانی پەرلەمان لەسەر دەستەکانی تایبەت بە ڕێکەوتننامەکانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان و پڕۆسە تایبەتەکان، لەنێوێشیاندا پێداچوونەوەی خولی گشگیر.

٢٤ ی ئەیلول، سەنتەری ڕاهێنان / یونامی - هەرێمی کوردستانی عیراق / هەولێر. نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێک بۆ ١٩ کەس لە گەنجان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دەستەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و پڕۆسە تایبەتەکان، لەنێویشیدا پێداچوونەوەی خۆلی گشگیر.

بەغدا، ١١ی ئەیلولی ٢٠١٩ – ئەمڕۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عیراقی دەرفەتی ئەوەیان هەبوو کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کار لەگەڵ وڵاتە ئەندامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراقدا بکەن لە گفتوگۆیەکی بە پێز لە بەغدا وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕاپۆرتی پێداچوونەوەی خولیی گشتگیر دەربارەی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە عیراق کە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەردەچێت.

پێنج شەممە, 12 ئەیلول 2019 09:35

چاندنی دار بۆ ئاشتی

خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق دارێکی لە قوتابخانەیەکی هەولێر چاند لە بەرواری ٩ی ئەیلولی ٢٠١٩دا ئەمەش وەک وەڵامێک بوو بۆ داواکەی بەڕێز نێچیروان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

وەک بەشێک لە کارەکانی بۆ برەودان بە یەکسانی و بەرەنگاربونەوەی جیاکاری، بەتایبەتیش ئەوەی کە پەیوەستە بە پێکهاتە ئیتنی و ئاینیەکان، نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مەفاکەنی مرۆڤ لەڕیگەی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) هەڵسا بە ئەنجامدانی پێشبڕکێی ڤیستیڤاڵی نیشتیمانی بۆ کورتە فیلم لەسەر پێکهاتەکان و مەفاکانی مرۆڤ لە عیراق، وە لە مانگی ئازارەوە بۆ ئاب ٣٦ ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم ئەنجامدران.

بەغدا، ٢٩ی ئابی ٢٠١٩ – ئەمرۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق بە دەستخۆشی لە حکومەتی عیراق کرد بۆ گەڕاندنەوەی بڕێکی زۆری موڵکی کوێت کە لە میانەی جەنگی ساڵانی ١٩٩٠ و ١٩٩١ لە کوێت هێنرابوونە عیراق. گەڕاندنەوەی موڵکەکان نیشانەی هەنگاوێکی تری گرنگە بەرەو ئاسایی بوونەوەی تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە.

به‌غداد، ١٩ی ئابی ٢٠١٩

به‌ڕێزان، خوشه‌ویستان،

١٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌به‌غدا هه‌ژاند و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ له‌هاوه‌ڵانمان و برینداربوونی زیاتر له‌١٥٠ كارمه‌ند و تیایدا سێرجی دی ملیۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش گیانی لەدەستدا.

به‌سڕه‌، ئوتێلی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕه‌، ١٧ ی ته‌موزی ٢٠١٩: - نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی به‌ هاوكاریی ته‌لاری هونه‌ر و كه‌لتوری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه ‌نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق به‌ به‌شداریی ٥٦ ژنی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی و سابیئه‌و و كریستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و هونه‌رمه‌ندان و رۆماننوسان و راگه‌یاندن و خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان و كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌رزشه‌وانان و گه‌نجان و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدا.

ئه‌لقوش، ١٦ی ته‌موزی ٢٠١٩: - نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق به‌ به‌شداریی ٣٥ ئێزیدی و كریستان، كه‌ زۆربه‌یان ژن بوون، به‌تایبه‌تتریش له‌ قوتابیان و چالاكوانان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی ژنان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، له‌ مه‌ڵبه‌ندی گه‌نجانی شارۆچكه‌كه‌دا ئه‌نجامدا.

کوت، پارێزگای واسیت ، ٣ی تەموزی ٢٠١٩ - نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان فیستیڤاڵی کورتە فیلمی دەربارەی کەمینەکان و مافەکانی مرۆڤی لە عێراق ڕێکخست. کە تیایدا 50 کەس بەشداربوون (سێیانیان ئافرەت بوون ) و بریتی بوون لە نوێنەرانی کەمینەکان لە کوردە فەیلیەکان و بەڕەچەڵەک ئەفریکاییەکان و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەوانان و پێشنوێژانی سونی مەزهەب و خۆبەخشانی گەنج و لقی واسیتی کۆمسیۆنی باڵای مەفەکانی مرۆڤی عێراق و پۆلیس و ئەنجومەنی پارێزگا و لێژنەی ئاشتەوایی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئەنجومەنی وەزیران و دوو ئافرەتی لۆکاڵی ئەندام لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئەنجومەنی قەزای زرباتیە.

پەڕەى 1 لەکۆى 12 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.