له‌ ٧ی نیسانی ٢٠١٩دا، نزیكه‌ی ١٠٠ قوتابیی زانكۆی جیهان له‌ هه‌ولێر به‌شدارییان له‌ فیستیڤاڵی فیلمی ٣ *٣ كرد كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه‌ رێكخرابوو. ئه‌م فیستیڤاڵه،‌ دوای ئه‌نجامدانی له‌ به‌غدا، به‌ نمایشكردنی ١٢ كورته‌ فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق درێژه‌ی ده‌بێت كه‌ باس له‌و ته‌حه‌ددیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روبه‌رووی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌ عیراق له‌گه‌ڵ باسكردنی پرسه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان. هه‌موو فیلمه‌كان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌رهه‌م هێنرابوون و هه‌ر یه‌كێكیشیان نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كی مێیینه‌ی هه‌بوو.

بەغدا، ٧ی مارسی ٢٠١٩- ئەمڕۆ ڕۆژی نێودەوڵەتی ئافرەتان یادی کرایەوە لە بۆنەیەکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەتواناکردنی ئافرەتانی عیراقییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێکخرابوو.

له‌ رۆژی ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠١٩ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، سه‌ردانی شاری موسڵی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ به‌ گرتنه‌خۆی پارێزگار ‌و‌ جێگری پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كۆبوویه‌وه‌.

سلێمانی، 16-17 و دهۆک ٢٣-٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – ئۆفیسی هەولێری مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بەسەرکەوتوویی خولێکی دووڕۆژەی ئەنجامدا، لەژێر ناوونیشانی میکانیزمەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاراستنی ژنان و کەمینەکان، بۆ ژمارەیەک لە بەشداربوانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی و دهۆک. بەشداربوان نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی بوون، کاریان چالاکی ئەنجامدان و پاڵپشتیکردنی مافەکانی ژنان و کەمینەکانە لە هەرێمی کوردستان.

عێراق وڵاتێکی قەشەنگ و خاوەن ڕابردوویەکی دێرین و فرەییەکی دەوڵەمەندە.

هەروەها وڵاتێکە بە هۆی ململانێکانەوە دووچاری تەنگ و چەڵەمەو نەهامەتی بۆتەوە.

چوار شەممە, 26 کانونی یەکەم 2018 15:44

فیستیڤاڵی كورته‌فیلم

"بە پاڵپشتی نوێنەرانی فیلم و شانۆ لە موسڵ، هەولێر، بەغداد و بەسرە، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی و هاوبەشەکانیان و شاری هونەری فیلم و بەرهەمهێنانی تەلەڤیزیۆنی، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵی نیشتمانی کورتەفیلم و کێبڕکێ دەربارەی مافەکانی مرۆڤ و کەمینەکان لە عێراق.

هەولێر، عیراق، ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – قوتابیان و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ لە ناوجەرگەی بازاڕی هەولێر هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی زانیاری بەبۆنەی یادی حەفتا ساڵەی جارنامەی گەردونی مافی مرۆڤ لە چایخانە و دوکانەکان دەربارەی مافی مرۆڤ و گرنگیی داکۆکی کردن لە مافەکانیان و مافی خەڵکانی تر.

کەرکوک، عیراق، ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، کۆلیژی یاسای زانکۆی کەرکوک لەگەڵ سەنتەری مافی مرۆڤ لە عیراق یادی حەفتا ساڵەی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤیان کردەوە بە پێشکەشکردنی چەند پەنێڵێک. ڕاگری کۆلیژی یاسا تیشکی خستە سەر هاوتەریببوونی ئایینی ئیسلام لەگەڵ بنەما گشتییەکانی مافی مرۆڤ و چەند ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز وەک نموونە هێنایەوە.

لە ڕۆژانی 28 و29 ی تشرینی دووەمی 2018، نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی سەکۆیکارێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ گەنجان لە شاری بەغدا ساز کرد. ٣١ کەس تیایدا بەشداربوون(١٣ یان لە ڕەگەزی نێر و 18یان لە ڕەگەزی مێ ) و خەڵکی پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و کەربەلا و دیالە بوون و لە پاشخانی جیا جیا و چەندین ڕیکخراوەوە هاتبوون وەک سەندیکای پارێزەران و ڕێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و گرووپەکانی کەمیینە ئاینیی و ئیتنییەکان و خوێندکارانی زانکۆ و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ.

پەڕەى 4 لەکۆى 12 پەڕەدا