هەولێر، 29 سێبتێمبەری 2016 - بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی رَێکخراوە ناحکومیەکانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ یونامی هەڵدەستێ بە ڕێکخستنی مێزگەردێک بۆ 40 ڕێکخراوی ناحکومی لەسەر وەرگرتنی باری ڕاوێژکاری لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
هەولێر، عیراق - ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٦ - لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عیراق، وە هاوکاری حکومەتی ژاپۆن، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) لەگەڵ نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری پرۆژەکان (UNOPS) دەستیان کرد بە دوو کۆرسی ڕاهێنانی تایبەت لەژێر ناونیشانی " گەشەپێدانی کارتێک و کاریگەری و هەستیاری جێندەر بۆ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا" .
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتیکە لە بەرواری ٢١ی ئەیلولی هەموو ساڵێکدا یادی دەکرێتەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی پێشبڕکێیەکی وێنەگرتن سازدەکات لە بەرواری ٢١ی ئەیلول تا ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠١٦ دەربارەی "ئامانجە بەردەوامەکانی پەرەپێدان: ڕێ خۆشکردن بۆ ئاشتی". پێشبڕکێیەکە کراوەیە بۆ هەموو هاوڵاتییانی عیراقی و بیانی.
لە ڕێککەوتی ٩ی ئایاری ٢٠١٦، شوێنێکی پەناگەی نوێ بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ لە دەرکار عەجەم، قەزای زاخۆ، پارێزگای دهۆک کرایەوە. بە بەشداریەکی بەخشندەی حکومەتی ژاپۆن، شوێنەکە لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێیە مرۆییەکان (هابیتات)، یەکەی پەناگەی ئامادەکراوی پتەو بۆ داڵدەدانی زیاتر لە ٤٨٠٠ کەس دروست کراوە، لەگەڵ ژێرخانی بنچینەیی و ئاسانکاری گشتی وەکو نۆرینگەی تەندروستی لە دایک بوون و سەنتەری کۆمەڵایەتی ئافرەتان و بینایەی ئاسایش.
نیویۆرك / ١٦ی شوباتی ٢٠١٦
جه‌نابی سه‌رۆك،
له ماوه‌ی راپۆرتی رابردووه‌وه، خه‌ڵكی قاره‌مانی عیراق به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتن دژی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌مه‌ش ئه‌و رێكخراوه توانای به‌كارهێنانی خه‌ڵكی ناڕازی و په‌راوێزخراو به‌ره به‌ره به‌ره لاواز ده‌بێت. له راستیدا، ئازادكردنی شه‌نگال و بێجی و به‌شێكی زۆری پارێزگای ئه‌نبار و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له چه‌كدارانی داعش ئه‌و هیوایه‌یان لای خه‌ڵك دروستكرد كه به دڵنیاییه‌وه وڵاته‌كه له‌و رێكخراوه تیرۆریسته پاك ده‌كرێته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌م پێشڤه‌چوونانه ئه‌وه‌شیان سه‌لماند كه پشتبه‌ستن به خه‌ڵك و شهركهرانی هۆزه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێكخراوه له به‌شدارییان له ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و پاراستنی ئاسایشی شار و ناوچه‌كانیان چه‌ند گرنگه.
هەولێر - 18 ی شوبات 2016: نووسینگەی مافی مرۆڤی سەربە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئێزیدی بۆ بە دۆکومێنت کردن هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنانی تایبەت دەربارەی " کارامەیی لە دەستنیشان کردن و بە دۆکومێنت کردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان". خولەکە لە شارۆچکەی عەنکاوە لە بەرواری ١٦ تا ١٨ی شوباتی ٢٠١٦ بەڕێوەچوو، تیایدا ٢٠ نوێنەر ئامادەبوون کە پێکهاتبوون لە ٧ ئافرەت لە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی وەکو حاموڕابی و ڕیکخراوی ئێزیدی بۆ بە دۆکومێنت کردن و شلۆمۆ و دەستەی دادپەروەری کەمە نەتەوایەتییەکان و ڕێکخراوی غوسن زەیتوونی گەنجان و ڕێکخراوی کلتووری هاوژین.
هه‌مووی به یه‌كه‌وه كۆكه‌ره‌وه: پلانی كارپێكردن بۆ گه‌شه‌دان و پاراستنی پێکەوە ژیانی ئایینی
به‌غدا، مزگه‌وتی ئه‌لگه‌یلانی، ١٠ی شوباتی ٢٠١٦
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز....
من له‌سه‌ره‌تاوه حه‌ز ده‌كه‌م سوپاسی هه‌موو ئه‌و قسه‌كه‌ر و میوانه به‌ڕێزانه بكه‌م كه به‌شدارییان له زنجیره چالاكییه‌كانی"هه‌فته‌ی جیهانیی پێكه‌وژیانی ئاینی"دا كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش كه له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و به‌غداد و هه‌ولێر ئه‌م چالاكییانه‌یان ئه‌نجامداوه. بێگومان ئه‌م تاوتوێكردنانه هانی هه‌موو لایه‌كمانی بۆ بیركردنه‌وه له شێوازه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پره‌نسیپه‌كانی لێبورده‌یی و یه‌كسانی و دادوه‌ری و پێكه‌وه‌ژیان دا.
زوڕا کەریم - نووسینگەی ڕۆژنامەوانی یونامی
به ناونیشانی " ڕۆڵی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی و ڕاگه‌یانكاران و ئه‌كادیمیستان و گه‌نجان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی" كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی به‌غدا به هاوکاری لەگەڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) له رۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٤ی شوباتی ٢٠١٦ مێزگردێكی سازكرد بۆ گه‌نگه‌شه‌كردنی هۆكاره‌كانی توندڕه‌ویی هزریی و توندوتیژی له كۆمه‌ڵگەكان و به‌تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگەی عیراقی و هه‌روه‌ها بۆ پێشنیازكردنی چاره‌سه‌ری كاتی و درێژخایه‌ن .
نوسینی : نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی گشتیی یونامی
به‌غداد، عیراق- رۆژی جیهانیی خۆبه‌خشان ده‌كه‌وێته رۆژی ٥ی مانگی كانونی یه‌كه‌می هه‌ر ساڵێك. ئه‌مساڵ له‌م رۆژه‌دا یونامی یادی پابه‌ندی و تامه‌زرۆیی و سۆزی كۆمه‌ڵێكی ٢٥كهسی له خۆبه‌خشانی عیراق له به‌غداد كرده‌وه كه له ناوخه‌ڵك به "براده‌رانی یونیسێف" ناسراون. ئه‌م كۆمه‌ڵه له ژێر سه‌ركردایه‌تی راوێژكاری یونامی بۆ گه‌نجان و نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی گشتی بۆ پشتگیریكردن له به‌رنامه‌كانی یونیسێف دروست بووه كه پرسه‌كانی منداڵیان كردووه‌ته چه‌قی خۆیان.
نوسینی: سه‌نا كه‌ریم / نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق
خەڵکی لەسەرانسەری جیهان و لە ٢١ی ئەیلولی هەموو ساڵێکدا بە شێوازی جۆراوجۆر یادی رۆژی جیهانی ئاشتی دەکەنەوە.